به‌هۆی ئاوگیری به‌نداوی ته‌لوار 19 ته‌پۆڵکه‌ی مێژوویی ئه‌و شاره که‌وته ژێر ئاو و بۆ هه‌میشه داشارا.
پارێزگاری کوردستان توێژینه‌وه‌ی که‌م و کورت و ناکارناسانه له‌سه‌ر هه‌ندێ له پڕۆژه‌کانی له کوردستان به هۆکاری کێشه‌کانی ئه‌م پارێزگایه وه‌سف کرد.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولمحه‌مه‌د زاهیدی به ئاماژه به هه‌ندێ له کێشه‌کان که به هۆی که‌مته‌رخه‌می له لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی و کارناسانه ڕوو ده‌دات، وتی: چوونه ژێر ئاوی 19 ته‌پۆڵکه‌ی مێژوویی به ئاوگیری به‌نداوی ته‌لواری بیجار و نوقم بوونی کانی بڵ له ئه‌گه‌ر
ی ئاوگیری به‌نداوی داریان له‌و کێشانه‌یه.
ی ئاوگیری به‌نداوی داریان له‌و کێشانه‌یه.ڕاشیگه‌یاند: بۆ پێشگری له دووپات بوونه‌وه‌ی کێشه‌ی له‌م چه‌شنه ده‌بێ له ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو که‌ڵک وه‌ربگیردرێت و له لێکۆڵینه‌وه‌کاندا دۆخی ناوچه‌یی له به‌ر چاو بگیردرێت.
به‌نداوی ته‌لوار له 50 کیلۆمه‌تری شاری بیجار و له به‌شی چه‌نگ ئه‌ڵماسی ئه‌م شاره به‌ستراوه که له لایه‌ن کۆمپانیای ئاوی ناوچه‌یی زه‌نجانه‌وه ئیداره ده‌کرێت.








ثبت دیدگاه