به هۆی شه‌ڕ و هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش له کوردستان و ناوچه‌کانی تر خه‌ڵکانێکی زۆر ئاواره‌و بێ حاڵ و ماڵ که‌وتن، که خه‌ڵکی شنگال ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌و ئاوارانه بوون. به‌و بۆنه‌وه ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان به هاوده‌نگی له‌گه‌ل ڕیکخراوه‌کانی زۆربه‌ی شاره‌کانی تری پارێزگای کوردستان ده‌ستیان دایه هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ ئاواره‌کانی شنگال. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به پێی شار له نێوان 3 تا 5 ڕۆژدا بوو، به شێوه‌یه‌ک که له ناو شار‌و هه‌ندێ جاریش له گونده‌کاندا بنکه‌ی تایبه‌ت داده‌نرا و یارمه‌تییه‌کان که بریتی بوون له پاره‌و شت و مه‌ک کۆ ده‌کرانه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه 10ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ به هاوکاری ڕێکخراوی مانگی سووری پارێزگای کوردستان،کاروانی یارمه‌تییه مرۆییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان که پێک هاتبوو له 13 تره‌یلی له ڕێگه‌ی سنووری باشماخه‌وه به‌ره‌و سلێمانی به‌ڕێ کرا. ڕێزدار”خودابه‌نده لوو” به‌رپرسی مانگی سووری پارێزگای کوردستان، نوێنه‌ری پارێزگاری کوردستان، نوێنه‌ری مانگی سووری شاره‌کان و هه‌ر وه‌ها نوێنه‌رانی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی هه‌موو شارانی به‌شدار بوو هاوڕێ و ئه‌مانه‌تداری ئه‌م کاروانه بوون.
ڕۆژی 11ی خه‌رمانان به ئاماده بوونی نوێنه‌ری قایم مه‌قامی سلێمانی، به‌رپرسانی حوکمی، ڕۆژنامه‌وانان و هه‌واڵنێرانی ده‌ره‌وه‌و ناوخۆ یارمه‌تییه‌کان ڕاده‌ستی لێژنه‌ی تایبه‌تی دابه‌ش کردنی شت و مه‌ک بۆ ئاواره‌کان کرا.
نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ هاوڕێیانی کاروان، سه‌ردانی که‌مپێک له ئاواره‌کانیان کرد. ئه‌م که‌مپه مه‌دره‌سه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی بوو له عه‌ربه‌ت که زیاتر له 50 بنه‌ماڵه‌ی له خۆ گرتبوو.
شایانی باسه کۆی نرخی یارمه‌تییه‌کان بڕی دوو میلیارد و حه‌وسه‌د و په‌نجا ملوێن تمه‌ن بوو که پێک هاتبوو له‌و شتانه‌ی خواره‌وه:\
برنج: 70 تۆن
کونسرڤی ماسی:38000 قوتوو
جۆره‌کانی تری کۆنسێرڤ: 53800 قوتوو
شه‌که‌ر: 12000 kg
ڕۆن: 19000 kg
لووبیا: 5000 kg
بیسکیووت:5450 به‌سته
پۆشاک: 37000
شیری مناڵ: 650 به‌سته
ئاوی خواردنه‌وه: 36000 قوتوو
که‌وش: 7000 جووت
دۆشاوی ته‌ماته: 2500 قوتوو
ماکاروونی: 30000 به‌سته
ئاومێوه: 10000 دانه
قه‌ن: 3000 kg
هه‌روه‌ها بڕێکی زۆر سابوون و تاید و پۆشاکی ژنانه‌و مناڵانه.










ثبت دیدگاه