
به دوای هێرشی داعش بۆ سه‌ر رۆژئاوا و باشووری کوردستان و ئه‌و کۆمه‌ڵکوژی و ماڵ وێرانییه‌ی که به سه‌ر دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه و به تایبه‌ت ناوچه‌ی شنگالدا هێنای؛ هه‌ستی مرۆڤدۆستی و هاوسۆزی نیشتمانی سه‌رانسه‌ری کوردستانی گرته‌وه و خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت مه‌ریوانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ پاڵپشتی و گه‌یاندنی یارمه‌تی به لێقه‌وماوان و ئاواره‌کانی ئه‌و ناوچانانه ده‌ربڕی.
له‌م پێوه‌ندیه‌دا “رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان” به هاوکاری مانگی سووری ئه‌م شاره هه‌ڵمه‌تێکی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تییان له رۆژی 28ی گه‌لاوێژی 1393 بۆ ماوه‌ی چوار ر‌ۆژ ده‌ست پێ‌کرد. سه‌ره‌ڕای هه‌ندێک که‌م و کووڕی له لایه‌ن به‌رپرسانی شار و بڕێک گیروگرفت له بواری به‌ربڵاوی راگه‌یاندن و به‌شداری نه‌کردنی لایه‌ن و که‌سانی ساماندار و خاوه‌ن پاره و که‌مته‌رخه‌می بڕێک لایه‌نی ئایینی؛ خه‌ڵکی مرۆڤدۆست و نیشتمانپه‌روه‌ری شار و گوندی مه‌ریوان به هه‌ست و سۆزێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاتنه پێشوازی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه و لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێڕینی دیکه‌یان له مێژووی مه‌ریوان و کوردستان تۆمار کرد.
ئێمه وه‌ک “رێکخراوه مه‌دنییه‌کانی مه‌ریوان”، له‌و په‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی، له پێناو ئه‌و متمانه‌یه که شارۆمه‌ندان بۆ ئه‌م بواره پێی به‌خشیبووین، سه‌رجه‌م یارمه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی هاوسۆزی مه‌ریوانمان به ڕێکوپێکی و له ژێر چاودێری ورد و به‌رپرسانه، له رۆژی 10ی خه‌رمانانی 1393ی هه‌تاوی، هاوڕێ له گه‌ڵ کاروانی یارمه‌تی شاره‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کوردستان له سنووری باشماخه‌وه گه‌یانده سلێمانی و له ڕێوڕه‌سمی تایبه‌ت و به به‌شداری به‌رپرسانی پله‌به‌رزی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای کوردستان ئێران و هه‌واڵنێر و میدیا کوردییه‌کان، راده‌ستی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی کوردستان کرد و متمانه و دڵنیایی ته‌واومان بۆ گه‌یاندی به ده‌ستی ئاواره و لێقه‌ومانی شنگال وه‌ر گرت.
“رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان”، وێڕای ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌ندامانی تێکۆشه‌ر و ماندوونه‌ناسی NGOکانی مه‌ریوان و خۆبه‌خشه‌کانی مانگی سوور که به‌شداری کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تییه‌کان بوون، پیرۆزبایی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سه‌رکه‌وتوه له سه‌رجه‌م خه‌ڵکی مه‌ریوان ده‌کات و سه‌ری رێز و نه‌وازش بۆ هاوخه‌می و مرۆڤدۆستی و هه‌ستی نه‌ته‌ویی ئه‌وان داده‌نه‌وێنێ و ئه‌وپه‌ڕی سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ی نیشتمان په‌روه‌ر ده‌که‌ین.
پڕسۆزتر بێت هاوخه‌می و مرۆڤدۆستی و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ریتان!
ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان
13ی خه‌رمانانی 1393ی هه‌تاوی








ثبت دیدگاه