ماڵ خۆم بۆ خۆم، ماڵ خه‌ڵک وه‌ک هه‌ڵوا ئه‌خۆم!
ئاماده‌کردنی: ئه‌مین عزیزی
“ماف” و “ئه‌رک”ی هاووڵاتی، پێوه‌ندیه‌کی دوولایه‌نه‌یه له نێوان لایه‌نی خزمه‌تگوزار و ئه‌وه‌ی خزمه‌تی پێ ئه‌کرێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌م پێوه‌ندیه له جڤاتی ئێمه‌دا ده‌یان ساڵه به‌رده‌وامه، به‌ڵام تا ئیستاشی له گه‌ڵ بێت به راده‌یه‌کی زۆر به‌رچاو یه‌ک لایه‌نه‌یه و چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتی بۆ وه‌رگرتنی خزمه‌تگوزاری گه‌لێک زیاتره له ئاماده‌یی به‌ڕێوه بردنی ئه‌رکی سه‌رشان.
دیاره ئه‌م باروودۆخه له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌ستێنێکی نه‌خۆش و سه‌قه‌ت ده‌خولقێنێت، به تایبه‌ت ئه‌و کاته‌ی که هاووڵاتی له پیوه‌ندی نێوان یه‌کتردا، هیچ ماف و ئه‌رکێ بۆ یه‌کدی له به‌رچاو ناگرن و پێوه‌ندیه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان تووشی گرفتی گران ئه‌بێت و کورد وته‌نی؛ ماڵ خۆم بۆ خۆم، ماڵ خه‌ڵک وه‌ک هه‌ڵوا ئه‌خۆم!
به راستی له به‌رچی، له ژیانی شارنشینی لای ئێمه‌دا، هاووڵاتی ته‌نیا داوای خزمه‌تگوزاری زۆرتر و باشتر و ئاسایشی فراوانتر ئه‌کات،وه‌لێ ئاماده‌ی به‌جێهێنانی پێویستی و ئه‌رکی سه‌رشانی به تایبه‌ت له بواری پاراستنی ژینگه‌دا نیه؟
هاووڵاتی به‌رده‌وام چاوه‌ڕوانه هه‌موو رۆژێ زبڵه‌کانی کۆ بکرێته‌وه، شوێنه گشتییه‌کان پاک و خاوێن بن، پارک و چه‌مه‌نزاره‌کان و جێگای رابواردن و حه‌واندنه‌وه‌ی بپارێزرێت و پێداویستی ماڵی و بازرگانی و گواستنه‌وه و گه‌لێک خزمه‌تگوزاری دیکه‌ی به ئاسانی له به‌رده‌ستدا بێت. به‌ڵام هه‌مان هاووڵاتی له کاتی سواربوونی “باس” ێکدا، سه‌ره تێده‌په‌ڕێنیت و بۆ پاساودان ئه‌ڵێ؛ “په‌له‌م بوو” یا “سه‌ره‌که قه‌ره‌باڵغ بوو”! یا ئێژێ؛ “باشه ئیسته مه‌گه‌ر چی بووه”! یا له‌مانه خراپتر به ئاسانی ده‌ستدرێژی ئه‌کاته سه‌ر ژینگه و ئاو و خاک و هه‌وا و سروشت به گشتی و گیانله‌به‌رانی قه‌ڵاچۆ ئه‌کات. بێ گومان ئه‌مه به مانای پابه‌ند نه‌بوونی به‌رده‌وامه به ئه‌رکی سه‌رشانی و پاساوه‌کانیش ئه‌وه ئه‌سه‌لمێنێ که به‌رپرسایه‌تی لای ئه‌و بێمانایه.
ده‌روون ناس و کارناسانی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئاماژه ئه‌ده‌نه سه‌ر چه‌ند بابه‌تێک وه‌ک بروا پێبوون، یاساپارێزی، ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تی، جیاوازی چینایه‌تی و ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی.
یه‌که‌م،بڕوا پێبوون: ئه‌بێ بڕوا به هاووڵاتی بهێنرێت که رچاوکردنی ماف و ئه‌رکی هاووڵاتی بۆ ژیانی شارنشینی ئه‌مڕۆ، پێویستییه‌کی بێ ئه‌ملا و ئه‌ولایه. ئه‌م بڕوا و رازی کردنه به فێرکاری و راهێنان ده‌بێ و پێویستی به ههڵخڕه، به تایبه‌ت له بابه‌ته گشتیه‌کاندا. ئه‌لبه‌ت زۆر که‌س هه‌نه که به پێی که‌سایه‌تی و روانگه‌یان، بڕوایان به رچاوکردنی ئه‌رک و مافی شارۆمه‌ندی له بواری گشتیدا هه‌یه، وه‌لێ له هه‌مبه‌ر هاوشارییهکانیاندا ئه‌رکی هاووڵاتی خۆیان به جێ ناهێنن و بڕوایان به‌و جۆره ئه‌رکه نییه.
دووه‌م، یاساپارێزی: به پێی ئه‌زموونه‌کان، زه‌خت و سزای یاسایی بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌شه گشتییه‌کانی ماف و ئه‌رکه شارۆمه‌ندییه‌کان کاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌یه. بۆ نمونه یاسای هات و چۆ و لێخوڕینی ترۆمبیل که له ترسی سزا به‌ڕیوه ئه‌چێ. به‌ڵام ئایا که‌سێ که زبڵ فرێ ئداته سه‌ر شه‌قام و ده‌ستدرێژی ئه‌کاته سه‌ر ژینگه و که‌ره‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری و… به‌و ئاسانییه سزا ئه‌درێت؟
سێیه‌م،ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تی: به داخه‌وه له جڤاتی ئێمه‌دا سنوور و هه‌رێمی شوێنه گشتیه‌کان به وێنه‌ی شوێنی تایبه‌ت ناپارێزرێت. زۆر که‌س له ناو بنه‌ماڵه‌دا پێی له به‌رده‌م گه‌وره‌تر له خۆی درێژ ناکاته‌وه، به‌ڵام به شێوه‌ی ناحه‌ز له‌کۆڵان ده‌ر ئه‌که‌وێ. زبڵه‌کانی له هه‌ر کوێ پێی خۆش بێت فڕێ ئه‌دات. واته لای ئێمه کۆڵان و شه‌قام شوێنی گه‌لێک ئاکاره که له نێو بنه‌ماڵه‌ی خۆمان ئه‌نجامی ناده‌ین. زۆر جار به مناڵ و مێرمناڵانمان ئێژین؛ ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ لاساری بکه‌ی و قیڕه و هرا و به‌زم بنێیته‌وه بڕۆ سه‌ر کۆڵان و شه‌قام!
چواره‌م، جیاوازی چینایه‌تی: کاتێ گرووپ یا چینێکی نێو کۆمه‌ڵ له بڕێک له خزمه‌تگوزارییه‌کان بێ به‌ش ئه‌بن، یا به هۆی باری ئابووری لاوازتر له چین و تاقمێکی تر بن، خۆیان به به‌رپرسی زۆرێک له ئه‌رک و مافه شارۆمه‌ندییه‌کان نازانن. یا ده‌ستدرێژی ده‌که‌نه سه‌ر ژینگه و که‌ره‌سته گشتییه‌کان.
پێنجه‌م، ژیانی کۆمهڵایهتهتی: ئیمڕۆ به هۆی فراوان و پێشکه‌وتوو بوونی که‌ره‌سته پێوه‌ندییه‌کانی وه‌ک ماهواره و ئینترنت و … نه‌وه‌ی تازه پێوه‌ندی راسته‌وخۆی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگادا که‌م ئه‌بێته‌وه و ئه‌زموونی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی لاواز ئه‌بێ و به‌داخه‌وه پابه‌ندبوونیان به یاسا و ئه‌رک و مافه شارۆمه‌ندییه‌کان له نه‌وه‌ی پێش خۆیان باشتر نابێت.
دیاره هیچ چاکسازییه‌ک به بێ هه‌بوونی ئیراده و به‌رنامه و په‌روه‌رده و فێرکاری نایه‌ته ئارا. داخی گران له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مڕۆی ئێمه‌دا قه‌یرانی ژیانی شارنشینی بووه‌ته کاره‌سات و له گه‌لێک له ئاکاره‌کاندا به جێی ئه‌وه سه‌رپێچی که‌ران که‌مینه بن، یاساپارێزان و ژینگه‌پارێزان به‌شێکی زۆر بچووک له کۆمه‌ڵ پێک ده‌هێنن و فره وه‌خت ده‌که‌ونه به‌ر تانه و ته‌شه‌ر و گاڵته وئازاری لایه‌نی زۆرینه!
به‌م حاڵه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر به‌رپرسان و بڕیارده‌ران ئیراده‌یه‌کی سه‌قامگیریان بۆ چاکسازی له بواری په‌ره‌پێدانی فه‌رهه‌نگی شارنشینی و پاراستنی ماف و ئه‌رکی شارۆمه‌ندی و یاسا و ژینگه‌پارێزیدا هه‌بوایه‌ت، ئه‌وه جێی دلخۆشی بوو. به‌ڵام ئایا وایه؟ ئیراده‌یه‌کی وا ئه‌بینرێ؟ من تا ئیستا شتی وام نه‌بینیوه، ئێوه چێ؟!









ده‌س خوشی له کاکه ئه مین و برایانی چیا ئه که م