به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولعه‌زیز ڕیازیفه‌ر له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پۆلیسی ئێران سه‌باره‌ت به چۆنایه‌تی هاوکاری نێوان پۆلیس و داموده‌زگای ژینگه‌پارێزی، وتی: هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی هێزی پۆلیس بۆ ڕێگرتن و په‌رچه‌کردار له به‌رانبه‌ر ڕاوی قاچاخ و ده‌ستگیرکردنی تێکده‌رانی ژینگه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌کانی مه‌شقی سه‌ربازی و که‌ڵک وه‌رگرتن له جیهازاتی سه‌ربازی ده‌توانێت له له هاوکات له‌گه‌ڵ پلانێکی گونجاو یارمه‌تی ژینگه‌پارێزان بدات له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رکه‌کانیان و پاراستنی ئه‌م سه‌رمایه نه‌ته‌وه‌یی و سروشتییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ژینگه‌پارێزی کوردستان زیادی کرد: به‌داخه‌وه یه‌کێک له کێشه‌کانی ژینگه‌پارێزی وه‌رگه‌ڕانه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی لۆرییه‌کانی هه‌ڵگری مادده کیمیاییه‌کان وڵاتی عێراقه که بۆته‌هۆی پیس بوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاوی و خاک پارێزگای کوردستان و داوای له هێزه‌کانی پۆلیس کرد به شێوه‌ی کاتی و تاکوو دۆزینه‌وه‌ی ڕێکارێکی هه‌میشه‌یی و گونجاو چاوه‌دێری بۆ سه‌ر جادده‌کان زیاتر بکه









ثبت دیدگاه