زاگرۆس؛ ئه‌و زنجیره چیایه، که له داوێنی ده‌ریاچه‌ی وان له باکووری کوردستان ده‌ست پێده‌کات و پاش بڕینی پارێزکاکانی ورمێ، سنه، کرماشان، لوڕستان، هه‌مه‌دان و ئیلام له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان؛ پاریزگا‌کانی ئیسفه‌هان، کوهکیلویه‌و بویرئه‌حمه‌د، چوارمهحاڵوبهختیاری، خووزستان، فارس، کرمان و هورمزگان تێده‌په‌ڕێنێ.
چیا گه‌رده‌ن که‌شه‌کان، هه‌رێمگه‌لی جۆراوجۆری که‌ش و هه‌وا، دیمه‌نی جوانی تێکه‌ڵبوونی کێوو ده‌شت، گه‌ل(ده‌ڕه)ی سه‌رسوڕهێنه‌ر، چه‌م و تاڤگه‌ی شادی به‌خش، ئه‌شکه‌وته بێهاوتاکان، ژینگه‌ی وه‌حشی بێ وێنه،فراوانی گیا‌و گیانله‌به‌رو مێرگ‌و چیمهنو دارستان؛ ئه‌مانه هه‌مووی و گه‌لێک سه‌رچاوه‌ی رازاوه وپڕبه‌رهه‌می دیکه، هێمای زاگرۆس، ئه‌م شاکاری به‌رزی سروشته‌یه.
گیانله‌به‌ره وه‌حشییه‌کانی ئه‌م زنجیره چیا پڕ هه‌یبه‌ته بریتین له؛ که‌ڵو بزنه‌کێوی، خووگو یه‌کانه، ورچی قاوه‌یی، پڵنگ، گورگ، که‌متیار، رێوی، چه‌قه‌ڵ، سمۆره، که‌روێشک و که‌و و گه‌لێک گیانله‌به‌ریتر که به‌شێک له هێما سروشتییه تایبه‌تیه‌که‌ی زاگرۆس ده‌نوێنن و تێکه‌ڵی ئکۆسیستمی بهسامو پڕشکۆو ده‌وڵه‌مه‌ندی پڕ لێره‌واڕ و دارستانی به‌رفراوان و ڕازاوه ده‌بن و زاگرۆسێ ده‌خه‌مڵێنن که له داوێنی خۆیدا ژیان و فه‌رهه‌نگ و میژوویه‌کی که‌ون ئارای خولقاندوه.
مه‌خابن ئێستا، ئه‌م سه‌رچاوه‌ی ژیان و خه‌زێنه‌ی مێژوو فه‌رهه‌نگی ئاریاییه‌و ئه‌م ماواو مه‌سکه‌نی هه‌زاران ساڵه‌ی ژنان و پیاوانی سه‌ختکۆشی دایکی نیشتمانه و ئه‌م ژینگه‌ی گیانله‌به‌ره کێویانه، به هۆی هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی که‌سانێکی داگیرکه‌ری به ناو ڕاوچی و لاوازی یاسا و نه‌بوونی که‌ره‌سته‌ی پاراستن، تووشی خه‌سار و زه‌ختی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر هاتوه و زۆری نه‌ماوه کاره‌ساتێکی ژینگه‌یی قه‌ره‌بونه‌کراووی تێدا بخولقێ.
گه‌لێک نیشانه‌ی بێ ئه‌ژمار له به‌ر ده‌ستایه که ده‌یسه‌لمێنن که کاری ئه‌م ده‌سدرێژکه‌رانه، “راو” نییه، به‌ڵکو کوشتاری بی په‌روای گیانله‌به‌رانه که زۆرجار هاوکات کۆمه‌ڵکوژی ده‌که‌ن و گه‌لێکجاریش گیانله‌به‌ری کۆرپه و ته‌نانه‌ت مێکانیش ئه‌کوژن. دیاره ئه‌م ده‌سدرێژییه بۆ گۆشتی گیانله‌به‌ره‌که نییه و ته‌نیا بۆ رابواردن و که‌ڵکی نابه‌جێی دیکه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه به پێی ئاماره فه‌رمییه‌کان زۆرتر له 500هه‌زار چه‌کی ئیجازه دراو و یه‌ک ملوێن چه‌کی بێ ئیجازه له ده‌ستی که‌سانی به ناو راوچی له ناوچه‌ی زاگرۆس دایه و ئه‌م هه‌موه چه‌که ته‌نیا بۆ کوشتنی گیانله‌به‌رانی کێوییه. ئه‌مه له کاتێکدایه که ده‌مێکه و ساڵه‌های ساڵه، مه‌ودای راو له زاگرۆس‌دا کۆتایی هاتوه و هیچ پاساوێ بۆ کوشتنی به ئیجازه و بێ ئیجازه‌ی ته‌نانه‌ت یه‌ک گیانله‌به‌ری کێویش نییه و گه‌لێک زیاده‌رۆییش کراوه که قه‌ره‌بو ناکرێته‌وه.
بۆیه بۆ نه‌جاتی زاگرۆس و گیانله‌به‌رانی به په‌له و بێ راوه‌ستان داواده‌که‌ین:
1 – ده‌رکردنی جه‌وازی ڕاوی هه‌موو ئاژه‌ڵانی ژینگه‌ی وه‌حش له ناوچه‌ی زاگرۆس‌دا قه‌ده‌غه بکرێ.
2- هه‌موو جه‌وازه پێشوه‌کانی ڕاو له هه‌موو ناوچه‌کانی زنجیره چیای زاگرۆس بسنرێته‌وه و بێ بایه‌خ بکرێت.
3 – هه‌موو چه‌که مۆڵه‌تدار و بێ مۆڵه‌ته‌کانی راوچییه جه‌وازدار و بێ جه‌وازه‌کان کۆ بکرێته‌وه.
4 – به‌رنامه‌ی به‌رده‌وامی فێرکاری و په‌روه‌رده له سه‌ر خۆشه‌ویستی ژینگه و گیانله‌به‌رانی کێوی و پاراستنی ژینگه به گشتی له ڕاده‌ی به‌ربڵاو له میدیا و ڕاگه‌ینه‌ره‌کان و فێرگه‌و قوتابخانه‌کانی ناوچه‌ی زاگرۆس به‌ڕێوه بچێ.
5- شوێن و جێگه و رێگه بۆ پاراستنی گیانله‌به‌ره کێوییه‌کان له کاتی برسییه‌تی و نه‌خۆشین و لێقۆمان و خراپی که‌ش و هه‌وادا دابین بکرێ.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا
گه‌ڵاڕێزانی 2714








ثبت دیدگاه