به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان گرینگ‌ترین جه‌مسه‌ری گه‌شتیاری و تاکه‌شوێنی سه‌یرانی مه‌ریوانه که به‌هۆی خه‌مساردی و پێوه‌ڕانه‌گه‌یشتن مه‌ترسی وشک بوون هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ڕه‌سووڵ ئه‌شتوودان له کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به ڕزگار کردنی ده‌ریاچه‌ی زرێباری مه‌ریوان ڕایگه‌یاند: بڕیار وابوو ده‌ریاچه‌ی زرێبار و ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو و سروشتی هه‌ورامان له ڕیزی ئاسه‌واری جیهانی تۆمار بکرێت به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌و کاره نه‌کراوه.
جه‌ختیشی کرد: زرێبار خاڵێکی گرینگی گه‌شتیارییه له پارێزگای کوردستان و گرینگی نه‌دان به ژینگه‌ی ده‌ریاچه‌که و بیناسازی و خه‌ساره‌کان بۆته هۆی مه‌ترسی دروستبوون له‌سه‌ر ده‌ریاچه‌که.
ڕاشیگه‌یاند: ده‌بێ سه‌رجه‌م داموده‌زگا پێوه‌ندیداره‌کان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کی یه‌کپارچه پاراستنی زرێبار بخه‌نه یه‌که‌مایه‌تی کاره‌کانه‌وه ئه‌گینا زرێبار که به گرینگ‌ترین جه‌مسه‌ری گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان و ته‌نانه‌ت ئێران داده‌نرێت له‌ناو ده‌چێت.









ثبت دیدگاه