جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران و سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی وتی: پێشبنییه‌کان ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو که تا ساڵی 2050 وشکه‌ساڵی و دابه‌زینی ڕێژه‌ی بارینی باران و به‌فر له ئێران له‌چاو بارودۆخی ئێستا 11 ئه‌وه‌نده زیاتر ده‌بێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یێنه‌ریی ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی ئێران: مه‌عسوومه ئیبتکار له دیدار له‌گه‌ڵ کاوه زاهدی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ناوچه‌یی ئاسیا و ئۆقیانوسییه بۆ به‌رنامه‌ی ژینگه‌پارێزی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ڕایگه‌یاند: بارودۆخی ئێستای بۆته‌هۆی نیگه‌رانی له‌باره‌ی داهاتووی ئێران، ناوچه و جیهان.
زاهدی به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێستا ئێران له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر کێشه و گرفتی هاوپێوه‌ند به بواری ژینگه‌پارێزی ڕووبه‌ڕوو بۆته‌وه وتی: به ئاوڕدان به ئه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌شوهه‌وا کاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر ئێران داده‌نێت، پێویسته به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان (UNEP) بۆ ژینگه‌پارێزی له داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ڕێگری له زۆربوونی ئه‌م کێشه و گرفتانه له ئێران هاوکاری بکات.
ئێبتکار هیوای خواست: کردنه‌وه‌ی سندۆقی نه‌ته‌وه‌یی ژینگه‌پارێزی، ده‌رفه‌تی زیاتر بخاته به‌رده‌ست ئێران بۆ که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌فرایه‌تی و تواناکانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌مباره‌وه.
ته‌رخاندانی گوژمه‌ی تایبه‌ت له بودجه‌ی ئێران بۆ وه‌ژینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ
ئێبتکار به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له بارودۆخی گۆمه‌کانی ئێران به‌تایبه‌ت هاموون، وتی: ته‌رخاندانی پشکی تایبه‌ت له بودجه‌ی ئێران‌دا بۆ وه‌ژینه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، گۆمه‌کانی هاموون، ئه‌نزه‌لی و په‌ریشان پێشبینی کراوه که هیوادارین به هاوکاری ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و هاوکاری زیاتری ئه‌فغانستان، له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی گۆمی هاموون سه‌رکه‌وتوو بین.
ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی (UNEP) بۆ په‌ره‌وپێدانی هاوکارییه دوو لایه‌نه‌کان
هه‌روه‌ها کاوه زاهدی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ناوچه‌یی ئاسیا و ئوقیانووسییه (UNEP) ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی ئه‌م ڕێکخراوه به‌تایبه‌ت ئه‌م نووسینگه بۆ گه‌شه و قووڵبوونی هاوکارییه دوولایه‌نه‌کان له بواره‌کانی به‌رزکردنه‌وه‌ی تواناکان، ئاڵۆگۆڕی ئه‌زموونه‌کان و پێوشوێنگری هه‌موو مادده‌کانی ڕێککه‌وتنه واژۆ کراوه‌کانی نێوان ئێران و (UNEP)ی له گرینگ‌ترین ئامانجه‌کانی ئه‌م دیداره ناوبرد.
کاوه زاهدی، له سه‌فه‌ری خۆی بۆ تاران و له چوارچێوه‌ی واژۆکردنی ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاری ژینگه‌پارێزی نێوان ئێران و به‌رنامه‌ی ژینگه‌پارێزی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و به مه‌به‌ستی یارمه‌تی به به‌ره‌و‌پێشچوونی ئامانجه‌کانی ڕێککه‌وتننامه‌که، له‌گه‌ڵ مه‌عسوومه ئیبتیکار، جێگری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی دیدار و گفتوگۆی کرد.








ثبت دیدگاه