هاتنەوەی لەقلەقەکان
ڕۆژی سێشەممە١٤ی ڕێبەندانی ١٣٩٣ی کۆ. هە ، بەرانبەر ٣ی فێڤرییەی ٢٠١٥ ی میـ ، جووتیک لەقلەق (بە ناوی زانستییانەی : ciconia ciconia) دوای دو وەرز لە کۆچ ؛ بەرەو ستارگەکانی ناوچەی مەریوان و دەشتی زرێبار گەڕانەوە . ئەو پەلەوەرانە هاتنەوە بو سەر هێلانەی ساڵ و ساڵانی پێشووتریان لە ئاوایی کانیسانان لە داوێنی کێوەکانی لێواری زرێباردا . ساڵی پار (١٣٩٢) ئەم هێلانەیە ٥ ڕۆژ دواتر بووبوو بە نیشگەی لەقلەقەکان . وادیارە نەمانی بژێوی و هەلی درێژەی مانەوە ، لە ژینگە گەرمیانەکاندا ، ئەو زیندەوەرانەی هەڵنابێت بۆ گەڕانەوە بەرو ستارگەگەلی دەشت و داوێنی زرێبار (کوێستان). بە تێکڕایی و بە ڕاچاوکردنی نەشەمەکان ڕەنگبێت ئەم ڕووداوە و سەربووردەگەلی لەم شێوەیە دێسان پیشاندەری گۆڕیانی کەشوهەوای بەرەو وشکەوەرز چوون ؛ ئاکامی ژینگەی ناوچە و ڤارگەلی دراوسێ بێت . بە سەرەنج و تێڕوانین لە ئەم پێشهاتانە و بەسەرهاتی دیکەی کۆژینگەگەل(ئێکۆسیستمگەل) ؛ وەها دەرئەکەوێت کەمبوونەوەی ئاو کە ئاوەدانیی پێوەیە جاوپۆشیی لێ ناکریەت .









ثبت دیدگاه