بانگەوازی بەشداریی جەماوەریی
12 فوریه 2015 - 0:39
شناسه : 115525
بازدید 164
پ
پ

بانگەوازی بەشداریی جەماوەریی

هەمووان ئەبێت لە زرێبار خاوەنداری بکەن

ئێستا کە دەرفەتی خۆنواندنی جەماوەریی بۆ نیشاندانی هەستیاری و بەرپرسیارەتی گشتی ڕەخساوە و هەمووان ئەتوانن ببن بە هاواری ئێش و ئازاری زامەکانی زرێبار و یەکدەنگ ژیانەوەی داوا بکەن، پێویستە لاو و پیر، ژن و پیاو، هەنگاو بەرەو لانکەی ژیان بنێن و سروودی “خۆشم ئەوێی وڵاتەکەم” بڵێنەوە.

ئێستا کە جەستەی زرێبار برینداری کەمترخەمی و نەزانکارییە، پێویستە دەست لە نێو دەستی یەکدی، هەنگاو بە هەنگاو بە دوونیای ڕاگەیەنین “بە تەنیا جێی ناهێڵین” و ڕێگە نادەین ئاوەدانیمان بە تاڵان بڕوا و ژیانی زرێبار گرێدراوی ژیانی هەموومانە. پێویستە بیڵێینەوە بست بە بستی ئاو و خاکمان نەک بە هەنگاو بەڵکوو بە گیان و دڵ ئەپارێزین کە پاراستوومانی و کە ژیاندوومانی.

خەڵکی بە شەرەفی کوردستان بە تایبەت مەریوان و ئاشقانی ژیان و ژینگەی وڵات بەتایبەت زرێبار، هاتنتان ئەرکە و شوکرانەبژێری یەزدان.

ئێمە وەکوو ئەنجومەنی سەوزی چیا لە هەموو هاوڵاتیان داواکارین بە هانای زرێبارەوە بێن و ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٢:٣٠ بەرەو زرێبار ڕێکەون.

هاتنتان پڕە لە شانازی و چاومان لە ڕێگاتانە.

001 (2)

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.