دەست لە نێو دەستی یەکدی، یەکدەنگ و یه‌کگرتوو لاو و پیر، ژن و پیاو، هەنگاو بەرەو لانکەی ژیانیان ناو، سروودی “خۆشم ئەوێی وڵاتەکەم” یان وته وه و بە دوونیایان ڕاگەیاند “بە تەنیا جێی ناهێڵن” و ڕێگە نادەن ئاوەدانیان بە تاڵان بڕوا و نیشانیان دا، بست بە بستی ئاو و خاک بە گیان و دڵ ئەپارێزن و ئه‌وینداری ژیان و ژینگەی وڵاتن.
ڕۆژی هەینی ٢4ی ڕێبەندان، کاژێر 14:30، لە سەر بانگەوازی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، بە بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی “تالاب”ەوە و بە یارمەتی ئیدارەی گشتی ژینگەی پارێزیی پارێزگای سنه، ئیدارەی ژینگەی پاریزی شاری مه‌ریوان و ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان، گەورەترین کۆبوونەوەی خەڵکی شاری مه‌ریوان، له که‌ناراوی زرێباردا به‌رێوه چوو.
ئه‌م به‌رنامه‌یه که له ژێر ناوی ” ڕۆژيکم بۆ زرێبار ” به به‌شداری نزیک به 10000 (ده هه‌زار) که‌س له ئه‌ویندارانی ژینگه و زرێبار، به‌ڕێوه چوو، بۆ نواندنی هەستی گشتی بەرانبەر بە زرێبار بوو؛ تا کاربەدەستان و جه‌ماوه‌ر، بە هەستیارییەکی زۆرترەوە بە هانای برینەکانی زرێبارەوە بڕۆن کە کارناسان و زانایان، بارودۆخی بە خراپ هەڵئەسەنگێنن و ئەگەری فەوتان و تیاچوونی باڵی کشاوەتە سەر زرێبار و بە وتەیەکی دیکە شووناسی مەریوان و حەوانگەی باڵندە و ئاژەڵان، زرێباری پڕ لە ڕاز و ئەفسانە و مێژوو و خەزێنەی هەرەگەورەی جۆراوجۆریی بوونەوەران بە دەردی “گۆلی ورمێ”وە دەڕوات.
ڕێوڕه‌سمه‌که، که به پێشکه‌شکاری ڕێزدار کاوه‌ی کوردستانی ده‌ستی پێ‌کرد؛ له‌م به‌شانه‌ی خواره‌وه پێک هاتبوو:
1 ـ خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێک له قوڕئانی پیرۆز.
2 ـ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان و به‌خێرهاتنی به شدار بووان له لایه‌ن به‌ڕێز عیرفان حسێنی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌ن .
3 ـ به‌ڕێز محه‌ممه‌د فه‌للاحی فه‌رمانداری شاری مه‌ریوان وته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده بوان کرد و تێیدا سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌و به‌رنامانه‌ی که ده‌وڵه‌ت بۆ ڕزگار کردنی زرێبار له قه‌یرانی تێداچوون، به ده‌ستییه‌وه‌یه‌تی. ناو براو جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌مه کرده‌وه که به بێ هاوکاریی خه‌ڵک ڕزگاریی زرێبار مه‌یسه‌ر نابێ.
4 ـ وتاری به‌ڕێز عه‌بدولحه‌میدڕیازی فه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی گشتیی ژینگه پارێزیی پارێزگای کوردستان. ناوبراو له وته‌کانیدا ئاماژه‌ی به گرنگیی سه‌بت کردنی زرێبار له کۆنوانسیۆنی ڕامسه‌ر کرد و هه‌روه‌ها وتیشی ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موانه ژینگه‌یه‌کی پاک و خاوێن بۆ به‌ره‌کانی داهاتوو به جێ بێڵین.
5ـ به‌ڕێز عومه‌ر کارێزی به پێشکه‌ش کردنی گۆرانییه‌ک مێشکی به‌شداربوانی زاخاو دا.
6 ـ کورته‌یه‌ک له چالاکییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له پێناو خزمه‌ت کردن به زرێبار له لایه‌ن کاوه کوردستانی، پێشکه‌شکاری به‌رنامه‌که خوێندرایه‌وه.
7 ـ وتاری سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه له لایه‌ن ڕێزدار مه‌حموود موباره‌کشاهی ئاراسته‌ی به‌شداربوان کرا. به‌ڕێزیان زرێباریان وه‌ک شوناسی ناوچه‌که وه‌سف کرد و جه‌ختی خسته سه‌ر ئه‌وه که زرێبار هێڵی سووره و ده‌بێ پرسی زرێبار ببێته ڕۆژه‌ڤی شه‌قامی کوردی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێگه‌ی زرێبار له بواری ئێکۆتوریزمه‌وه کرد.
8 ـ سه‌رجه‌م جه‌ماوه‌ری به‌شداربوو به دووپات کردنه‌وه‌ی سوێندنامه‌یه‌ک به‌ڵێنییاندا زرێبار بپارێزن و دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌ره‌و شاری مه‌ریوان، به په‌نجه مۆر سوێندنامه‌که، که به وێنه‌ی زرێبار درووسکرابوو به جێ په‌نجه پڕ له ئاو کرد.
9 ـ هاوکات له گه‌ل به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م به‌رنامه‌یه، تیمی پاراگلایدێری چیا له ئاسمانه‌وه به‌شداربوان و زرێباریان گوڵباران کرد.
10 ـ په‌یامی ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی مه‌ریوان له لایه‌ن به‌ڕێز سه‌لاح عیلمیزاده‌وه خوێندرایه‌وه.
11 ـ تیپی مۆسیقای کوردۆ دوو پارچه مۆسیقای پێشکه‌شی ئاماده بوان کرد.
12 ـ خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه و پێشکه‌شکردنی دیارییه‌ک بۆ چیا .
13 ـ په‌یامی کومیته‌ی مناڵانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا خوێندرایه‌وه و له لایه‌ن منداڵانی کومیته‌که‌شه‌وه سروودی “خۆشم ئه‌وێی وڵاته‌که‌م” پێشکه‌ش کرا.
14 ـ که‌مئه‌ندامی ژینگه پارێز، به‌ڕێز سه‌لاح سه‌عیدپوور کورته وتارێکی پێشکه‌ش کرد.
15 ـ تیمێکی دووچه‌رخه سواری دوای 35 کیلوومتر ڕۆشتن بۆ دێهاته‌کانی ده‌وری زرێبارو بردنی په‌یامی پاراستنی زرێبار گه‌ڕانه‌وه ناو جه‌ماوه‌ر له زرێباردا.
16- به‌ڕێوه چوونی پێشانگای وێنه‌ی زرێبار له ته‌نیشت مه‌راسمه‌که.
17- هاتنی تیمێکی ئیسکه‌یت سوار له مه‌یدانی مامۆستا بێسارانییه‌وه به‌ره‌و زرێبار به درووشمی ڕۆژێکم بۆ زرێبار.
18- تیپی دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان به هه‌ڵپه‌ڕکێیه‌ک ڕێوڕه‌سمه‌که‌یان ڕازانده‌وه.
19- به پێشکه‌ش کردنی شانۆی “زاتی مرۆڤ له سروشتدا” له ده‌رهێنانی به‌ڕێز سۆران حسێنی، ڕێوڕه‌سمه‌که کۆتایی هات.
شیاوی ئاماژه‌یه له‌م ڕیو ڕه‌سمه دا،زۆربه‌ی ئه‌نجومه‌نه ژینگه‌پارێزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌وانه شاره‌کانی سه‌قز، بانه، کامیاران،قوروه، پاوه، جوانرۆ و ره‌وانسه‌ر به‌شدار بوون.




























ثبت دیدگاه