به ناوی یه‌زدانی بێ هاوتا
په‌یامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی په‌نگاوه‌کان(تالابها) و رۆژێکم بۆ زرێبار!
ئێواره‌یه دڵ پڕ خه‌مه کۆساری مه‌ریوان
هه‌رگیز وه‌کوو ئه‌مڕۆ نه‌بووه شاری مه‌ریوان
خه‌ڵکێ له په‌نای کێوی سه‌ری گۆلی زرێبار
خه‌مبار ده‌گریێن و ده‌که‌ن شیوه‌ن و هاوار
خه‌و به‌سیه‌تی ده‌روێش ده‌سا هه‌سته دره‌نگه
نازانی دڵی مه‌ردمی ئه‌م شاره چ ته‌نگه؟
سڵاو چاوه شینه‌که‌ی شاره خنجیلانه‌که‌م. سڵاو ناسنامه و گه‌وره‌یی و شکۆ و سه‌ربڵندی مه‌ریوانه‌که‌م. سڵاو هه‌ڵقو‌ڵاوی خوێنشیرینترین کانیه‌کانی جیهان. ره‌نگی تۆ شینتر له ره‌نگی هه‌موو ئاسمانه‌کان. سینگت باوه‌شی جوانترین له‌یلووپه‌ڕ و شلێره‌چۆمه سپی و زه‌رده‌کانی کوردستانه. هه‌نگه‌ڵت قورۆقی قامیشڵان و سنۆ و له‌بانانه. فراوانتر له سینگی دایک، هه‌موو له‌ش و ده‌مار و هه‌ناوی خۆت کرده ژیان بۆ هه‌زاران مرۆڤ و باڵه‌نده و گیانله‌به‌ر و, ره‌نگاوره‌نگی و جوانیه‌کی بێوێنه‌ت به‌خشیه ده‌ڤه‌ره‌که‌مان. هۆ زرێباره ته‌لیسماویه‌که‌ی چیرۆک و ئه‌فسانه‌کانی وڵاته دێرینه‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتم. دیمه‌نی سێحراوی ئابڵۆقه‌ی دارستان و چیا گه‌ردنکه‌شه‌کانت، گره‌وی له هه‌رچی نگار و نگارکێشی سروشت بردوه‌ته‌وه.
کام چاوت پڕ نکرد له ته‌ماشای جوانی شه‌پۆلانت و کام هه‌ناسه‌ت تێر نه‌کرد له شنه و سروه‌ی به‌ربه‌یانت؟ کام روومه‌تی گه‌ش باوه‌شی نه‌کرد به شه‌ونمی بۆن خۆ‌شی زێڕینی ژیان به‌خشت؟ سه‌یرانگا و جێژوانی ئه‌ویندارانت، هه‌زاران چیرۆک و فیلم و وێنه‌ی بێ وێنه‌ی بۆ مێژوومان تۆمار کرد و کامێراکان تاسه‌ی حه‌ز و ئاواتیان له به‌خشه‌نده‌یی و دڵبه‌رینی تۆ ئه‌شکاند.
زرێباره‌که‌م؛ کێ هه‌یه نه‌زانێ که به درێژایی ته‌مه‌نی پڕ به‌خشه‌نده‌ییت، خوای ژیان و بێگه‌ردی و رووناکی و دلۆڤانی و ده‌هه‌نده‌یی بۆ ده‌ڤه‌ر و ناوچه‌که‌مان بووییت. ئه‌ی پڕبه‌هاترین دیاری خوای سروشت و جوانی؛ که تۆ مایه‌ی غروور و شوناس و شانازی و مێواننهوازی مه‌ریوانه‌که‌مانی، چ رووی داوه ئه‌مڕۆ، چ قۆماوه ئه‌مڕۆ؟
به‌ڵێ؛ زۆر به داخه‌وه هه‌واڵی دڵگه‌زێن و ناخۆشی نه‌خۆشینت ئه‌وا چه‌ند ساڵه بوه‌ته خه‌مێکی پڕ گران و، چاوی دڵسۆزان و هۆگرانی تۆی پڕ کردوه له ئه‌سرین و، ته‌ماشای ره‌نگی زه‌رد و لاوازی جه‌سته‌ت، رۆحی شه‌که‌تی نیشتمانی مات و په‌رێشان کردووه. ناسپاسی و سته‌م، ده‌سدرێژی و خه‌یانه‌ت؛ شینایی و زوڵاڵی چاوه‌کانی لێڵ کردوی و خه‌م و ته‌مێکی خنکێنه‌ر ناخی توند گووشیوی و ناهوشیاران و ناحه‌زانت به رۆحێکی شه‌یتانیه‌وه چوونه‌ته جه‌سته‌ی فه‌یله‌قووس و، گوایه تۆڵه‌ی ده‌روێشی هه‌ژار و ماندووی دیرۆکت لێ ئه‌که‌نه‌وه.
زرێباره‌که‌م؛ سه‌د مه‌خابن ئه‌مڕۆ؛ چه‌نده به‌رزو چه‌نده قووڵ و چه‌نده به‌رین و چه‌نده جوان و هه‌ر هه‌موو چه‌نده‌کانی ترت، تێکه‌ڵی مێژوو بووه و ئه‌میستا له لایه‌که‌وه، ساڵیانێکی دوور و درێژه، به‌نداوێکی نگریس که بووه‌ته په‌تی سێداره‌ت له به‌رده‌مددا هه‌ڵواسراوه و له لایه‌کی دی، پیسایی و کیمیایی و ژار و زبڵ و غه‌در و ده‌سدرێژی و نابه‌رپرسی و بێهه‌ڵوێستی و ناسپاسی بوه‌ته دیاری و پێشکه‌شی شه‌وانه‌ڕۆژی چێژبه‌ران و میوانان و سه‌یرکه‌ران و نابه‌پرسان و حه‌زبه‌رانت.
زرێباری ته‌مگرتوو! گرژ مه‌به گه‌ر بڵێین ئه‌مڕۆ تۆیان خۆش ناوێ و که‌وتوویته به‌ر رق و نفره‌تێکی بێ پایانی نابه‌رپرسان و نادڵسۆزانی ناهوشیار و قازانج په‌ره‌ست.
به‌ڵام، زرێباری به‌خشه‌نده و دلۆڤان؛ ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ک ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له مه‌ریوانی زرێبار، له به‌رده‌م دڵی ته‌نگ و ره‌نگی زه‌رد و جه‌سته‌ی خه‌سته و گیانی پڕ ئازارت، له گۆڕه‌پانی شه‌رمه‌زاری و په‌شیوانیدا، له قووڵایی دڵمانه‌وه هه‌ست به په‌رێشانی و ده‌رد و ئازاره سه‌خته‌کانت ده‌که‌ین و هاوارمان ده‌خه‌ینه په‌نای فه‌ریاده په‌نگ خواردوه‌کانت و ده‌نگ هه‌ڵ ده‌بڕین و داوا ده‌که‌ین؛ مه‌ردمی به‌شه‌ره‌ف، مه‌ریوانیه‌کان؛ هوشیار هوشیار هوشیار ببنه‌وه، زرێبار ناسنامه و شوناسی مه‌ریوان و مه‌ریوانیه، زرێبار مێژوو و فه‌رهه‌نگ و ره‌سه‌نایه‌تی ئێمه‌یه. که‌ی ره‌وایه ناسنامه و فه‌رهه‌نگ و مێژووی خۆمان بسڕینه‌وه؟ پاشه‌ڕۆژی شاری بێ ناسنامه چۆن ئه‌بێ و نه‌وه‌کانی داهاتوو ئه‌بێ چ داوه‌ریه‌کمان له سه‌ر بکه‌ن؟ ئاگادار بن؛ زرێبار له به‌ر مه‌ترسیه‌کی پڕمه‌ترسی و جوانه مه‌رگی دایه. ئه‌ویش له سه‌ر ده‌ست و له به‌ر چاوی ئه‌م به‌ره‌ی ئێمه.
بۆیه ئێمه وه‌ک ناوه‌ندێکی ژینگه‌پارێز به‌ڵێن ئه‌ده‌ین؛ هه‌رگیز زرێبار فه‌رامۆش ناکه‌ین، ئێمه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی زرێبار و به‌رگری له هه‌ر کاره‌ساتێکی نه‌خوازراو، ده‌نگمان ده‌خه‌ینه په‌نای ده‌نگی هه‌موو ناوه‌نده ژینگهپارێزهکانیتر و هه‌موو دڵسۆزانی ژینگه و سروشت و زرێباری ته‌م گرتوومان. پێش ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌کان له چاره ده‌ر بچن و ئه‌زموونه تاڵ و کوشه‌نده‌که‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ، بسه‌پێ به سه‌ر زرێباریشدا، به‌رپرسان و کاربه‌ده‌ستان هوشیار ده‌که‌ینه‌وه، نابه‌رپرسی و که‌مته‌رخه‌می به‌سه، چیتر بێده‌نگ نابین، نه خه‌ڵکی ناهوشیار و قازانج په‌ره‌ست و ده‌ستدرێژیکا‌ر و، نه ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسیار، چیتر مافی ئه‌وه‌یان نیه نگینی جوانی گۆنای مه‌ریوانی کوردستانه‌که‌مان کاڵ بکه‌نه‌وه و ره‌وتی ژیانی شارێک به‌ره‌و هه‌ڵدێر و نه‌مان پاڵ تێوه نێن.
زرێبار؛ فه‌رامۆشت ناکه‌ین!
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا مه‌ریوان – 24ی رێبه‌ندانی 1393ی هه‌تاوی
به داخه‌وه ئه‌م په‌یامه له مه‌راسیمی ” ڕۆژێکم بۆ زرێباردا ” نه خوێندرایه‌وه.









ثبت دیدگاه