بۆ ئه‌وانه‌ی گرێدراوییه‌کی ڕۆحیان به ژینگه و ژیانه‌وه هه‌یه، زرێبار جیا له بایه‌خه تایبه‌ته ژینگه‌ییه‌کانی، سه‌رچاوه‌ی ئیلهام و هه‌سته، ته‌نیا ئێکۆسیستمێکی ئاسایی له سووچێکی ئه‌م جوغرافیای زه‌وییه نه‌بوه، به‌ڵکوو ئارشیڤی بیره‌وه‌ری و لانکه‌ی خه‌م و خۆشه‌ویستییه‌کان و جێژوانی شیعر و ئه‌ده‌ب بوه. ئێسته که ئه‌م چاوگی ژیانه که‌وتوه‌ته مه‌ترسییه‌وه‌و به هانا هاتنی ئێوه وره‌یه‌که بۆ ژینگه‌ی ناوچه و دڵنیا بن زرێبار باوه‌شی ئاوه‌ڵایه بۆتان.
جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی ئه‌مه‌گناسی مه‌ریوان و ناوچه، به ئاماده بوونتان له ڕێوڕه‌سمی “ڕۆژێکم بۆ زرێبار” حه‌ماسه‌یه‌کتان خولقاند که مێژوو سه‌ربه‌رزانه تۆماری ئه‌کات.
ئێوه به ئاماده بوونتان نیشانتان دا که مانه‌وه‌ی زرێبار مه‌به‌سته لاتان، به هێمنی به گوێیدا چرپاندتان؛ مه‌ترسه باوانه‌که‌م ڕزگارت ئه‌که‌ین. شێرانه له به‌رامبه‌ر نه‌یارانی دا وه‌ستان و به ده‌نگی دلێر هاوارتان کرد که ناهێڵین ده‌ست بده‌نه هه‌ناسه‌ی زرێبار! وشه به وشه‌ی ئه‌و سوێنده‌ی خواردتان له گوێی مێژوودا ئه‌زرنگێته‌وه و گۆی زه‌وی شانازیتان پێوه ئه‌کات.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، وێڕای ده‌سخۆشی له تاک به تاکتان دووپاتی ئه‌کاته‌وه که هه‌موو وره‌ی خۆی له بوونی پڕخورۆشی ئێوه‌دا ئه‌بینێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا
ڕێبه‌ندانی 2714









ثبت دیدگاه