پ
پ

ئاشکرایە جیهانی ئێمە لەگەل کێشە و قەیرانگەلی جۆراوجۆری ژینگەیی رووبەروویە و لەم نێوەشدا قەیرانی ئاو یەکێ لە گرنگترین قەیرانەکانی کۆمەڵگای مرۆیی یە و بە دڵنیایی یەوە ئەگەر مرۆڤ لەسەر ئەم رەوتە بێت و گوێ بە ماف و ئەرکەکانی خۆی لەمەڕ ژینگە نەدات، نەتەنیا لە خەستیی ئەم قەیرانە کەم نابێتەوە بەڵکوو قووڵتر دەبێتەوە و ژیانمان لەسەر گۆی زەوی دەخاتە مەترسییەوە. دەکرێ نموونەگەلێکی زۆر بۆ ئەم باسە بێنینەوە بەڵام لێرەدا مەجالمان نییە. بەم پێیە و بە هۆی دەرکی جیدی]بوونی کێشەکانی زرێبار و دلەڕاوکێی چالاکانی مەدەنیی مەریوان، لە رێکەوتی ١٤/١١/١٣٩٣ دانیشتنێک بە بەشداریی نوێنەرانی رێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان لە دەفتەری ئەنجومەنی سەوزی چیا بەڕێوە چوو و پاش راگۆڕینەوە و بەو پێیە کە ناسین، یەکەم هەنگاوی چارەسەرکردنی کێشەکانە و ناسینیش بەبێ هاوکاریی خاوەنبیرانی ئەم بەستێنە نایەتە ئاراوە، بڕیاریارماندا بانگەوازێک بە مەبەستی کۆکردنەوەی بەرهەمە پێوەندیدارەکان لەگەل زرێبار رابگەیەنین و لە رێگای کۆکردنەوەی نووسراوە، وتار، لێکۆڵینەوە، توێژینەوە، بڕوانامە، فیلم، وێنە و… باشتر زرێبار و کێشە و گرفتەکانی بناسین و بەڵکوو بتوانین لە قورسایی باری سەر شانی زرێبار کەم بکەینەوە. تکایە بەرهەمەکانتان بەم ناونیشانانەی خوارەوە بۆمان بنێرن:

  • مەریوان، ساختمانی رۆژ، دەفتەری ئەنجومەنی سەوزی چیا، دەبیرخانەی کۆکردنەوەی بەرهەمە پێوەندیدارەکان لەگەل زرێبار.
  • ناونیشانی ئینتێرنێتی:green.chya@gmail.com

 

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.