له درێژه‌ی چالاکییه‌کانی کومیته‌ی فێرکاری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، ڕۆژی هه‌ینی ئه‌ندامانی ئه‌م کومیته‌یه به‌ره‌و چه‌ند دێهات به‌ڕێ که‌وتن.
له ئێستادا به له‌به‌ر چاو گرتنی ژینگه‌ی وێرانی ناوچه به گشتیی و به تایبه‌تیش دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان، ڕاو کردن وه‌ها خه‌سارێک له ژینگه ده‌دات که قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی مه‌حاڵه. بۆ باس کردن له‌م شتانه‌و دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، دوو تیم له کومیته‌ی فێرکاری ئه‌نجومه‌ن سه‌ردانی سێ ئاواییان کرد.
به کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له مزگه‌وت یان شوێنه گشتییه‌کانی تر، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن باس و خواسته‌کانیان خسته ڕوو. پێناسه‌ی ژینگه، مێژووی ڕاو، گرینگی پاراستتنی ئاژه‌ڵه کێوییه‌کان، قه‌یرانی ژینگه‌یی ئێستای ناوچه‌و … ئه‌و بابه‌تانه بوو که له دانیشتنه‌کاندا باس کرا.
له کۆتاییدا DVD تایبه‌تی چیا له سه‌ر چالاکییه ژینگه‌ییه‌کان، که کومیته‌ی هونه‌ری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا دروستی کردبوو له ناو خه‌ڵدا بڵاو کرایه‌وه.
هه‌جبنه، گله و زوێران ئه‌و گوندانه بوون که میواندارییان له ئه‌ندامانی چیا کرد.
ئا: م. دانش








ثبت دیدگاه