ژینگه پارێزی بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌رفراوانه که هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانی ژیانی مرۆڤایه‌تی ئه‌گرێته‌وه، شێوه‌یه‌ک له ژیانه که هێڵه ده‌ستکرده‌کانی نێوان مرۆڤ ئه‌سڕێته‌وه، به‌رییه له جوغرافیا، له ڕه‌گه‌ز ڕه‌نگی پێستی مرۆڤه‌کان، له زمانی قسه کردنیان، له ئایینیان، له بۆچوونی سیاسی و ئابووری و تێڕوانینیان بۆ دنیا. ژینگه‌پارێزی یه‌کسان ئه‌ڕوانێ به هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان و میلهتهکاندا ته‌نیا سنووری ئه‌و پاراستن یان تێکدانی ژینگه‌یه، پاراستنی ژینگه به مه‌به‌ستی مانه‌وه‌و که‌ڵک وه‌رگرتنی هه‌موان بێ جیاوازی.
ژینگه پارێزی شێوه ڕوانینێکه بۆ دنیا، ژینگه پارێز بۆ هه‌موو ڕووداوه‌کان ڕوانگه‌ی تایبه‌تی خۆیی هه‌یه، ئه‌و به ڕه‌چاو کردنی باروودۆخی ژینگه‌و کاریگه‌رییه‌کانی ڕووداو بۆ سه‌ر ژینگه له شته‌کان ده‌ڕوانێت. ژینگه‌پارێزی ڕێکخراوه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که هه‌موو مرۆڤه‌کانی سه‌ر گۆی زه‌وییه ئه‌توانن ببنه ئه‌ندامی.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا خاڵێکی بچووکه له ڕه‌وتی ژینگه‌پارێزی ژیانی سه‌رده‌میانه، که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خۆی به په‌ره پێدانی که‌لتووری ژینگه پارێزی، پێناسه کردوه‌و هه‌وڵی داوه به کارگه‌لی جۆراوجۆری تئۆری و کرده‌وه، ئامانجه‌کانی خۆی زیاتر ڕوون بکاته‌وه. بێ گومان جاروبار تووشی هه‌ڵه بوه، که‌م و کووڕی بوه، له‌گه‌ل کێشه‌و گرفته‌کانی ناوڕێگادا گه‌وره بوه، ڕه‌نگه هه‌موو ئامانجه‌کانی خۆی نه‌پێکابێ، به‌ڵام به‌رده‌وام هه‌وڵی داوه له پێناو پاراستنی ژینگه‌ی ناوچه‌دا هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت. چیا به شانازییه‌وه ئه‌توانێ بڵێت که فایلێکی ژینگه‌یی له بیرکردنه‌وه‌ی گشتیی خه‌ڵکی ناوچه‌دا کردوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ 28ی گوڵان ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، ئه‌م ڕێکخراوه وێڕای پیرۆزبایی له هه‌موو ئه‌ندامان و ژینگه‌پارێزان و ژینگه دۆستانی ناوچه‌و دونیا، ئاواته خوازه که پاراستنی ژینگه زیاتر و زیاتر تێکه‌ڵی ژیانی خه‌ڵک ببێت و ڕۆژێک بگات که هه‌موو خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ته‌کان ملکه‌چی ژینگه‌پارێزی بن.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا
28ی گوڵانی 2715









بۆ هاوڕێیانی ژینگه پارێزی چیا! وێرای ماندوو نەبوونی و دەس خۆشانه، پیرۆزبایی ساڵوەگەری دامەرزاندنی چیاتان لێدەکەم!