١٤ی جۆزەردان دارستانە چڕەکانی ئیلام لە چەند شوێنەوە کەوتە بەر پەلاماری ئاگر، خاڵی سەرەکی ئەم قەیرانە کێفی “شێلم” لە ناوچەی ئیلامە. بە یارمەتی هێزە خەڵکەییەکان و ئکیپەکانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان، ئێوارەی هەمان ڕۆژ ئاگرەکە کۆنتڕٶڵ کرا، بەڵام سەرلەبەیانی ١٥ی جۆزەردان دیسان هەڵگیرسایەوە.
بە وتەی ڕێزدار “مەحموودیان” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژینگە دۆستانی ئیلام، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ئاگرەکە دیسان کۆنتڕۆڵ کراوە بەڵام بە هۆی بوونی با لەو ناوچەیە ئەگەری هەڵگرسانەوەی زۆرە.
شایانی باسە بۆ یارمەتی کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ئاگرە تیمێک لە کومیتەی قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، لە مەریوانەوە چوونەتە ئیلام. “شەریف باجوەر” بەرپرسی کومیتەی قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕایگەیاند کە تیمەکەیان گەیشتوونەتە شوێنێ ڕووداو و لە هەوڵی بێ خەم کردنی ئاگرەکەدا دەبن.








ثبت دیدگاه