له کاتێکدا له سه‌روبه‌ندی 5ی ژوه‌ن (15ی جۆزه‌ردان)، ڕۆژی جیهانی ژینگه‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ین، ئاگر له چه‌ند لاوه په‌لاماری دارستانه‌کان و ژینگه ده‌دات. له ڕۆژی 14ی جۆزه‌ردانه‌وه دارستانه‌کانی ناوچه‌ی ئیلام ئاگری تێ به‌ردراوه‌و بێ ڕه‌حمانه ئه‌سووتێ. به وته‌ی ئه‌ندامانی کومیته‌ی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ل قه‌یران، به هۆی بوونی باو لێژی ئه‌و ناوچه‌یه به‌رده‌وام ئاگره‌که هه‌ڵئه‌گرسێته‌وه. ئێستا له ڕۆژهه‌ڵاتی کێفی شه‌له‌م ئاگره‌که هه‌ڵگرساوه‌ته‌وه.
شایانی باسه تیمێک له کومیته‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ل قه‌یرانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، له ڕۆژی 15ی جۆزه‌ردانه‌وه له شوێنی ڕووداوه‌که‌ن و هه‌وڵی کوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره ده‌ده‌ن.








ثبت دیدگاه