ئاگرەکانی ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧١٥
11 ژوئن 2015 - 1:23
شناسه : 116426
بازدید 112
پ
پ

ئاگر بوەتە بەشێک لە جەستەی سروشتی ئەم نیشتمانە. ڕۆژانە لە چوار دەوری ئەم شارەوە دووکەڵ بەرز ئەبێتەوەو گڕ بەر دەدرێتە دارستان و لەوەڕگەکانی ئەم دەڤەرە. سامان و پەناگەمان دەبێتە دووکەڵێکی سپی و خۆڵەمێشی خەسارەکانی دواتر بە ڕەچەڵۆکماندا دا ئەچێ. ڕەنگە ئەو وەختەی تەپ و تۆزەکانی بیابان کوێری کردین و لە ناو سییەکانماندا جێی خۆش کرد، یان لە بێ ئاوییدا خوێنی یەکترمان ڕشت، زەوییەکانمان پیتی ڕواندنیان تیا نەما و … پەشیمانی ئەم ڕۆژانە ببینەوە، بەڵام ئیتر دێرە بۆ قەرەبوو کردنەوە!
ئەمڕۆ لە حەوت شوێنەوە دارستانەکانی مەریوان درایە بەر پەلاماری ئاگر، کە بە یارمەتی کومیتەی بەرەنگاری لەگەل قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و ئکیپەکەی دایەرەی سەرچاوە سروشتییەکانی مەریوان و هەروەها خەڵکی ئاواییەکان کۆنتڕۆڵ کرا.
– دارستانەکانی دەور ئاوایی قوڵقوڵە، لە نزیک سنووری هەرێمی کوردستان.
– دارستانەکانی دەور ئاوایی گێڵی کەران لە ناوچەی سەرشیو.
– دارستانەکانی دەور ئاوایی ئیسەوڵە لە ناوچەی سەرشیو.
– دارستانەکانی دەور ئاوایی قەڵاگا لە جادەی مەریوان – سنە.
– دارستانەکانی دەور ئاوایی کەڕاوا لە جادەی مەریوان – سنە.
– پشت گەڕەکی داسێرانی مەریوان.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.