پ
پ

 زۆر خۆشحاڵین هه‌موو هاونیشتمانان ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌، به‌ دوای هه‌وڵ و کۆڵنه‌دانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، له‌ جۆزه‌ردانی 2715 کوردی، بڵاڤۆکی “چیا” ئیجازه‌ی فه‌رمی و یاسایی له‌ وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران وه‌رگرت.

ئه‌م بڵاڤۆکه‌ له‌م به‌رواره‌ به‌ دواوه‌ ئه‌توانێ؛ وه‌کوو مانگنامه‌یه‌ک له‌ گۆڕه‌پانی گشتی و به‌ ئاقاری فه‌رهه‌نگی – کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌ شێوه‌ی رۆژنامه‌یی و به‌ زمانی فارسی و به‌ ناونیشانی نووسینگه‌ی ناوه‌ندیی مه‌ریوان له‌ رووبه‌ری پارێزگای کوردستان و له‌ ژێر ناوی “چیا”دا چاپ و بڵاو ببێته‌وه‌.

له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاڤۆکی “چیا”، له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیاوه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرێ و مه‌به‌ست و ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌نجومه‌ن ژینگه‌پارێزییه‌؛ له‌ هه‌موو نووسه‌ران هونه‌رمه‌ندان، رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی دلسۆزی فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵ و به‌ تایبه‌ت ژینگه داواکارین‌؛له‌ هیج جۆره‌ هاوکارییه‌ک بۆ نووسین و ناردنی به‌رهه‌می خۆیان بۆ چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی له‌ بلاڤۆکی “چیا”دا درێغی نه‌که‌ن. بێ گومان گۆڤارێکی پڕ به‌رهه‌م، تایبه‌ت، راستگۆ و هۆشیار که‌ره‌وه‌ شیاو‌ی خه‌ڵکی ئازیزی ئێمه‌یه‌. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له‌ سایه‌ی هیمه‌ت، دڵسۆزی و هاوبیری ئێوه‌، تێکۆشه‌رانی بواری فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌ت پێک دێت. چاوه‌ڕوانی هاوکاریتانین و به‌ شانازییه‌وه‌ ده‌سته‌ پربه‌رهه‌مه‌کانتان ده‌گووشین.

 

ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا

جۆزه‌ردانی 2715

ثبت دیدگاه

یک پاسخ برای “بڵاڤۆکی “چیا” ئیجازه‌ی یاسایی بڵاو کردنه‌وه‌ی وه‌رگرت!”
  1. ان خالق بی همتا، ان یگانە ایزد دادار، همراهتان باد …
    ای پریواران در قالب ادمی…
    سەربەرزم بەوەی کە کوردم و ناوی کورتان بلیند کردووەتەوە.
    بابەک
    سنە.

    پاسخ
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.