زۆر خۆشحاڵین هه‌موو هاونیشتمانان ئاگادار بکه‌ینه‌وه، به دوای هه‌وڵ و کۆڵنه‌دانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان، له جۆزه‌ردانی 2715 کوردی، بڵاڤۆکی “چیا” ئیجازه‌ی فه‌رمی و یاسایی له وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی ئێران وه‌رگرت.
ئه‌م بڵاڤۆکه له‌م به‌رواره به دواوه ئه‌توانێ؛ وه‌کوو مانگنامه‌یه‌ک له گۆڕه‌پانی گشتی و به ئاقاری فه‌رهه‌نگی – کۆمه‌ڵایه‌تی، له شێوه‌ی رۆژنامه‌یی و به زمانی فارسی و به ناونیشانی نووسینگه‌ی ناوه‌ندیی مه‌ریوان له رووبه‌ری پارێزگای کوردستان و له ژێر ناوی “چیا”دا چاپ و بڵاو ببێته‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی بڵاڤۆکی “چیا”، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیاوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌کرێ و مه‌به‌ست و ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌نجومه‌ن ژینگه‌پارێزییه؛ له هه‌موو نووسه‌ران هونه‌رمه‌ندان، رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیرانی دلسۆزی فه‌رهه‌نگ و کۆمه‌ڵ و به تایبه‌ت ژینگه داواکارین؛له هیج جۆره هاوکارییه‌ک بۆ نووسین و ناردنی به‌رهه‌می خۆیان بۆ چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی له بلاڤۆکی “چیا”دا درێغی نه‌که‌ن. بێ گومان گۆڤارێکی پڕ به‌رهه‌م، تایبه‌ت، راستگۆ و هۆشیار که‌ره‌وه شیاوی خه‌ڵکی ئازیزی ئێمه‌یه. ئه‌مه‌ش ته‌نیا له سایه‌ی هیمه‌ت، دڵسۆزی و هاوبیری ئێوه، تێکۆشه‌رانی بواری فه‌رهه‌نگ و شارستانییه‌ت پێک دێت. چاوه‌ڕوانی هاوکاریتانین و به شانازییه‌وه ده‌سته پربهرههمهکانتان ده‌گووشین.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا
جۆزه‌ردانی 2715








ان خالق بی همتا، ان یگانە ایزد دادار، همراهتان باد …
ای پریواران در قالب ادمی…
سەربەرزم بەوەی کە کوردم و ناوی کورتان بلیند کردووەتەوە.
بابەک
سنە.