سوڵتان بایه‌قووب و حه‌وت کانی که‌وتنه به‌ر په‌لاماری ئاگر. ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30ی جۆزه‌ردان سه‌یرانگای نێوان کێوی سوڵتان بایه‌قووب و حه‌وت کانی له سێ کیلۆمه‌تری باشووری شاری نه‌غه‌ده که‌وته به‌ر په‌لاماری ئاگر. دوای ماوه‌ی کاتژمێرێک له لایه‌ن ژینگه دۆستان به تایبه‌ت خه‌ڵکی ئاوایی باڵه‌خچی و هه‌ر وه‌ها ئکیپی ئاگرکوژێنه‌ری شاری نه‌غه‌ده، ئاگره‌که کۆنتڕۆڵ کرا. له ئاکامدا بڕی نزیک به سێ هکتار له سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه سووتا.
شایانی باسه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و له‌گه‌ل ئاگری دارستانه‌کانی زاگرۆس، ده‌ورووبه‌ری مه‌زاری شاخه‌وانی نه‌مر موحه‌مدی هه‌وراز له بناری کێوی سوڵتان بایه‌قووب، ئاگری تێبه‌ردرا که به خۆشییه‌وه به زووترین کات له لایه‌ن ژینگه دۆستانی ناوچه‌وه کوژێنرایه‌وه.
وێنه‌گر: ڕێزدار سه‌لاح ڕه‌حمانی










ثبت دیدگاه