بۆ جاری دوەم سوڵتان بایەقووب ئاگری تێبەردرا. سێشەممە ٢ی پووشپەڕ، بەرزاییەکانی کێوی سوڵتان بایەقووب لە نزیک شاری نەغەدە، کەوتە بەر پەلاماری ئاگر، بە یارمەتی ئەندامانی گوروپی شاخەوانی سامڕەندی نەغەدە و خەڵکی ئاوایی باڵەخچی، ههروهها به بهشداری ئیدارهی ئاگر کوژاندنهوهو مانگی سوور دوای چوار کاتژمێر ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵ کرا. لە ئاکامدا زیاتر لە ٣٠ هکتار لە سروشت و لێرەواڕەکانی ئەو کێوە سووتا!
شایانی باسە ماوەی سێ ڕۆژ پێش ئێستا هەر لەو نزیکە، لە سەیرانگای نێوان حهوت کانی و کێوی سوڵتان بایهقووب ئاگر کەوتەوە، گەرچی پاش ماوەیەک ئەو ئاگرە کۆنتڕۆڵ کرا بەڵام بوە هۆی خەساری ژینگەیی بەرچاو لەو ناوچەیە.
.
هەواڵنێر: سەلاح ڕەحمانی








ثبت دیدگاه