خه‌ندان
به‌هۆی دروستكردنی ئاگربڕ له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه، ئاگریكی به‌رفراوان له گونده‌كانی (شاخی دووكێلان، كانی شێخ، كاسوجه‌ڵ، دوانزه ئیمام) كه‌وته‌وه، كه زیاتر له سێ هه‌زار و 250 دۆنم پوش و پاوان و چوار باخی هاوڵاتیان و چوار ماتۆڕسكیلی سوتاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ خه‌ندان نێردراوه، تێیدا عه‌قید هێمن كه‌مه‌رخان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت: “دوای ئه‌وه‌ی ئاگریكی به‌رفراوان له گونده‌كانی (شاخی دووكێلان، كانی شێخ، كاسوجه‌ڵ، دوانزه ئیمام )كه‌وته‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی دوكان و هه‌ڵه‌بجه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ بنكه‌ی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی (سیروان – سورداش) گه‌یشته شوێنی رووداوه‌كان”.
وتیشی: “به‌هاوكاری ئاگركوژێنه‌وه و هاوڵاتیانی سنووره‌كه ئاگره‌كه كۆنترۆڵكرا، به‌ڵام له‌به‌رفراوانی ئاگره‌كان زۆر به‌زه‌حمه‌ت كۆنترۆڵكرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه كارمه‌ندیكی بنكه‌ی سورداش باری ته‌ندروستی تێكچوو، به‌ڵام دواتر گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه و له‌ئێستاشدا باری ته‌ندروستی جێگیره.
له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانی ئه‌و ئاگرانه‌وه عه‌قید هێمن وتی: “به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كانه‌وه زیاتر له سێ هه‌زار و 250 دۆنم پوش و پاوان سووتاوه، جگه له سوتانی چوار باخی هاوڵاتیان وچوار ماتۆڕسكیل”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:” هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كان به‌هۆی جوتیاره‌كانه‌وه بووه كه ویستوویانه ئاگربڕ دروستبكه‌ن، به‌ڵام ئاگره‌كه له‌ده‌ستیان ته‌شه‌نه‌ی كردووه، لیكۆڵینه‌وه‌ش له‌و باره‌یه‌وه به‌رده‌وامه “.








ثبت دیدگاه