به‌یاننامه‌ی ناوه‌ندی زانستی – فه‌رهه‌نگی ڕۆنان به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تنامه‌ی چاپی دوو مانگنامه (چیا- هه‌ناسه‌ی ئه‌وین) له شاری مه‌ریوان
بێگومان له دنیای ئه‌مڕۆدا و دوای سه‌رهه‌ڵدانی ده‌یان جۆره تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و ماڵپه‌ڕ و بڵاڤۆکی ئه‌نته‌رنێتی پێوه‌ندی گرتنی مرۆڤه‌کان له گه‌ڵ یه‌کتر زۆر ئاسان بووه‌ته‌وه و هه‌واڵه‌کان له که‌متر له چرکه‌دا به هه‌موو جیهاندا ته‌شه‌نه ده‌سێنێت ، هه‌ر بۆیه‌ش له دنیای ئه‌مڕۆ وه‌ک دێهاتێک ناو ده‌برێت و هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌م گۆی زه‌وییه ئاگاداری دۆخی یه‌کترن . به‌ڵام بێگومان جیهانی مودێڕن و ژیانی مودێڕن دنیا و ژیانی دژوازییه‌کانه و هه‌ر له‌م جیهانه‌شدا که مرۆڤه‌کان تا به‌م ڕاده‌یه له یه‌ک نزیکن نامرۆڤانه ترین شه‌ڕه‌کان له ئارادایه و کاره‌ساتبارترین جه‌نایه‌ته‌کان ده‌خولقێت .
هه‌ر بۆیه هێشتا میدیا ، گۆڤار و بڵاڤۆکه‌کان خاوه‌ن گرنگی تایبه‌ت به خۆیانن و ده‌توانن وه‌ک هه‌میشه ڕۆڵی گرنگ و شوێندانه‌ری خۆیان له حاند په‌روه‌رده ، چاودێری و فه‌رهه‌نگ سازیدا بگێڕن . بێگومان تا ئێستاشی له گه‌ڵ بێت له پێشکه‌وتوو ترین وڵاتانی جیهانیشدا هێشتا هه‌ر گۆڤار و ڕۆژنامه و بڵاڤۆکه‌کان سه‌ره‌کیترین و شوێندانه‌ر ترین ده‌ور له ئاست په‌روه‌رده‌ی زه‌ین و ئاوه‌زی گشتی کۆمه‌ڵگادا ده‌گێڕن و هاو کاتیش سه‌ره‌کیترین چاودێری ده‌سه‌ڵاتداران دێنه ئه‌ژمار ، هه‌موو ئه‌مانه‌ش وا ده‌کات ئێستاش هه‌ر نووسه‌ران و خاوه‌ن ڕایان له هه‌موو جیهاندا ئه‌م بڵاڤۆکگه‌له به خانووی خۆیان بزانن و سه‌رنجی تایبه‌تی پێبده‌ن ، له هه‌مان حاڵیش‌دا مرۆڤی مودێڕن سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و پێشکه‌وتنه ته‌کنۆلۆژیکانه‌دا هێشتا هه‌ر با تاسه‌وه خوازیاری بڵاڤۆکگه‌لی چاپین و ئه‌و په‌ڕی متمانه‌ی پێده‌که‌ن ، بێگومان میدیاگه‌لی چاپی له وڵاتانی جیهان سێیه‌مدا ده‌ورێکی تایبه‌تیتر ده‌گێڕن و له حاند پێشخستنی ئاستی فه‌رهه‌نگی خه‌ڵک ، په‌روه‌رده‌ی فه‌رهه‌نگ و ئاوه‌زی گشتی ، ڕێکخستنی جه‌ماوه‌رو چاودێری ده‌سه‌ڵات ده‌توانن یه‌کجار شوێندانه‌ر بن .
ئێمه‌ی کوردیش دوای سه‌رهه‌ڵدانی یه‌که‌م ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کانی ناوچه ، ئاوڕمان له‌م گرنگه دایه‌وه و تا ئێسته‌ش سه‌ره‌ڕای زۆر گرفت و چه‌ڵه‌مه هێشتا هه‌ر سه‌رنجی تایبه‌تی پێده‌ده‌ین . هه‌رچه‌ند هیچ کات ڕۆژنامه گه‌ری و ژیانی ژورناڵیستی لای ئێمه نه‌بووه به کارێکی حرفه‌یی که ئه‌مه‌ش بۆ خۆی قه‌ره‌بوو نه‌کراوه‌ترین خه‌ساره‌کانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه ، به‌ڵام تا ئێستاش ڕۆژنامه‌کان هه‌ر توانیویانه ده‌وری سه‌ره‌کی خۆیان له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بگێڕن .
دوای ده‌ستبه‌کار بوونی ده‌وڵه‌تی نوێ له ئێران‌دا تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بۆ چاپه‌مه‌نییه‌کان ئاسانتر بووه‌ته‌وه که نووسه‌ر و ناوه‌نده کوردییه‌کانیش ئه‌م هه‌له‌یان قۆسته‌وه و توانیان له‌م دووساڵدا مۆڵه‌تی چه‌ندین بڵاڤۆک له شاره‌کانی بۆکان ، سنه ، مه‌ریوان و … وه‌ربگرن و بکه‌ونه چالاکی کردن .
ناوه‌ندی ژینگه پارێزی چیای شاری مه‌ریوان هاوکات له گه‌ڵ بڵاوگه‌ی ئه‌وین ی ئه‌م شاره دوو له‌و ناوه‌ند گه‌له بوون که به‌هاری ئه‌مساڵ توانیان مۆڵه‌تی چاپی دوو مانگنامه به ناوه‌کانی ” چیا ” و ” هه‌ناسه‌ی ئه‌وین ” وه‌ر بگرن . بێگومان هه‌ر دووی ئه‌م میدیا گه‌له ده‌توانن ببنه مه‌کۆ بۆ نووسه‌ران و خاوه‌ن ڕایانی کورد له سه‌رتاسه‌ری کوردستان و ڕۆڵی تایبه‌تی خۆشیان له کۆمه‌ڵگادا بگێڕن .
ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی زانستی – فه‌رهه‌نگی ڕۆنان پیرۆز بایی له کتێبخانه‌ی کوردی ، سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵگا و نووسه‌رو خاوه‌ن ڕایانی کورد به گشتی و به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ئه‌م دوو ناوه‌نده به تایبه‌تی ده‌که‌ین و هیوادارین وه‌ک ناوه‌ندێکی زانستی فه‌رهه‌نگی بتوانین هاوکاریان ببین و له‌وه‌ش دڵنیاین ده‌توانن خۆیان تا ڕیزی سه‌رکه‌وتوو ترین گۆڤاره‌کانی کوردستان و ئێرانیش بکێشنه سه‌ره‌وه .
ناوه‌ندی زانستی – فه‌رهه‌نگی ڕۆنان
۱۳ ی پووشپه‌ڕی ۲۷۱۵








ثبت دیدگاه