دۆستان و هاوڕێیانی ژینگەپارێز
وەک ئاگادارن دارستانەکانی ئاوایی سێف زیاتر لە 30 سەعاتە کە ئەسووتێ، ئەندامانی کومیتەی بەرەنگاری لەگەل قەیران و تیمی ئاگر کوژێنەری ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان و هەروەها خەڵکی ئاواییەکانی ئەو دەورە بەردەوام خەریکی کوژاندنەوەیین.
بەڵام بە هۆی لێژ بوونی ئەو ناوچە ئاگرەکە بەردەوام لە شوێنی جۆراوجۆرە سەرهەڵدەداتەوە، ئەمە بوەتە هۆی ماندوو بوونێکی زۆری گلایەک، بۆیە داوای یارمەتی ئەکەن.
بەو بۆنەوە داوا لە هەموو ژینگە دۆستان و ئەویندارانی نیشتیمان ئەکەن بە پێی دەرفەت بۆ ڕۆیشتن لە مەیدانی باوەڕەشی ئامادە بن بۆ یارمەتی دانی ئەو دۆستانەو ناردنەوەی ئەوان بۆ ئەوەی پشوویەک بدەن.
ئەنجومەنی سەوزی چیا
8ی گەلاوێژی 2715








ثبت دیدگاه