وەک ئاگادارن سێ ڕۆژە دێوەزمەی ئاگر چنگی بەسەر دارستانەکانی شەش ئاواییدا کێشاوەو بە بێڕەحمانەترین شێوە خەریکی کاول کردنییەتی. کومیتەی بەرنگاری لەگەل قەیران بەو پەڕی هێزەوە شەو و ڕۆژ خەریکی کوژاندنەوەو ئاگر بڕ کردنە، تەنانەت بە شێوەی شیفتی لە دەوروو بەری ئاگرەکە نگابانی دەدات، بەڵام مەخابن کە ئرادەی کاولکەری ئاگر ئەیەوێ هیچ لقەدارێ بە پێوە نەمێنێت!
بەو بۆنەوە ئەم کومیتەیە دیسان داوای یارمەتی سەوز و نیشتیمان پەروەرانەی ئێوە دەکات، ئەوانەی نەختێ خۆشەویستی ژینگەو بەزەیی مرۆڤایەتی لایانە تکایە کاتژمێر ٧ی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لە مەیدانی باوەڕەشی ئامادە بن.
بە سپاسەوە
کومیتەی بەرنگاری لەگەل قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا
٩ی گەلاوێژی ٢٧١٥








ثبت دیدگاه