دوابه‌دوای ته‌وژمی ئاگر له ناوچه جۆربه جۆره‌کاندا وهه‌ڵمه‌تی پڕ خرۆشی خه‌ڵکی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له گه‌ڵ ئاگره‌کاندا، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا سوپاسنامه‌یه‌کی ئاراسته‌ی ڕای گشتی کرد. چیا له‌م سپاسنامه یه‌دا سه‌ره‌ڕای ئاماژه به زۆری ئاگره‌کان که وه‌کوو قه‌یرانێکی گشتگیر به‌رۆکی زاگرۆسی گرتووه، جه‌خت ئه‌کاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌شداریی جه‌ماوه‌ر به هه‌موو چین و توێژێکیه‌وه و له ئاکامیشدا داوا له هه‌مووان ئه‌کات به‌شدارییان پته‌وتر و هه‌مه لایه‌نه‌تر بکه‌نه‌وه.
ده‌قی سپاسنامه‌که‌ی چیا:
ئێستا که بڵێسه‌ی ماڵوێرانکه‌ری ئاگر جه‌سته‌ی نیشتمانی بریندار کردووه و ته‌وژمی نه‌یارانی ژیان و ژینگه‌ی وڵات له هه‌موو لایه‌ک په‌ره‌ی سه‌ندووه، ده‌ستی ڕووناکی و خێری له مێژینه‌ی ئینسان دیسانه‌وه له به‌رانبه‌ر ده‌ستی تاریکی و شه‌ڕدا شان به شانی هه‌موو دارستان وه‌ستاوه و سروودی هه‌رمان و ژیانه‌وه ئه‌چریکێنێت.
ئێستا که جه‌سته‌ی نیشتمان له هه‌موو لایه‌ک له ماکۆ و سه‌رده‌شت و سنه و بانه و مه‌ریوان و کامێران و کرماشان و ئیلام و لوڕستان و هتد هاتۆته زریکه و هاوار، ئه‌وه ده‌نگ و ئه‌وه جه‌سته و ئه‌وه هه‌ستی ژینگه‌پارێزانه یه که ماندوونه‌ناسانه له هه‌موو شاخ و کێو و به‌نده‌نێک ئه‌بیسرێت و ئه‌بینرێت.
به‌رز و پیرۆزه ژیانه‌وه‌ی خه‌ڵکی و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی به‌رپرسیاره‌تی گشتی بۆ ژیاه‌وه‌ی سروشت و به‌رز کردنه‌وه‌ی ده‌نگی نه‌مان بۆ نه‌یارانی نیشتمان و هه‌ڵکردنی ئاڵای ژینگه‌پارێزی.
ئێستا ئه‌و کاته‌یه که ده‌نگۆی دڵخۆشکه‌ری به‌شداری گشتی له پاراستنی دارستان و لێڕوار، به ژن و پیاو و پیر و جوانه‌وه له هه‌موو دێ و له هه‌موو کۆڵانی شارانه‌وه ئه‌بیسرێت و چ ئه‌مه‌گناسییه‌ک باشتر و جوانتر له به‌شدارییه‌کی ئاوه‌ها شیاوی به‌خشه‌نده‌یی و ده‌هه‌ندی سروشت و نیشتمان.
ئێمه‌یش وه‌کوو ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا، سه‌ری ڕێز و حورمه‌ت له هه‌مبه‌ر ده‌ستی پڕ هه‌ستی به‌شداربووانی کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستان و لێڕواره‌کاندا دائه‌نوێنین و سپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و باوه‌ڕانه ئه‌که‌ین که له پاراستنی واتاکانی ژینگه‌دا چرکه‌یه‌ک گومان ناکه‌ن و به‌و په‌ڕی هه‌ستیاری و به‌رپرسیاره‌تییه‌وه لووتکه به لووتکه‌ی کێوسان ئه‌بڕن و گه‌رما و سه‌ختی ڕێ به‌رگریی ڕێگایان نابێت. به‌م بۆنه‌شه‌وه داوا له هه‌موو ئه‌و دۆستانه ئه‌که‌ین که تائێستا به هه‌ر هۆیه‌ک نه‌یانتوانیوه به‌شداری پاراستنی ژینگه بن، قۆڵی هه‌ڵمه‌ت هه‌ڵماڵن و شه‌ره‌فی پاراستنی نیشتمان، به هه‌ر چه‌شنه به‌شدارییه‌ک، بکه‌ن به مه‌رهه‌می زام و برینی وڵات.
ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا
13ی گه‌لاوێژی 2715











ثبت دیدگاه