بە گوێرەی وتەی بەرپرسی کومیتەی بەرەنگاری لە قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، ئەمڕۆ ١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٥ لە ٤ شوێنەوە ئاگر بەر دراوەتەوە دارستانەکانی مەریوان و سەوڵاوا.
– دارستانەکانی پشت پادگانی مەریوان لە چەند کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی مەریوان.
– دارستانەکانی نێوان ئاواییەکانی هەنجیران و قامیشەڵە لە ٣٠ کیلوومتری باکووری مەریوان.
– دارستانەکانی نێوان ئاواییەکانی نژمار و دەرزیان لە ١٠ کیلۆمەتری باشووری مەریوان.
– دارستانەکانی ئاوایی دزڵی لە ٢٠ کیلوومتری باشووری ڕۆژهەڵاتی مەریوان.
هەموو ئاگرەکان لەگەل ئەوەی خەساری بەرچاوی لە ژینگەی ناوچە دا، بە یارمەتی کومیتەی بەرگەری لە قەیرانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و ئکیبی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان و خەڵکی تر کۆنتڕۆڵ کرا.








ثبت دیدگاه