یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی ڕێکخراوه و لایه‌نگرانی ژینگه له سه‌ر قه‌یرانی ئاگر که‌وتنه‌وه له زاگرۆس، له مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی 22 و 23ی گه‌لاوێژ یه‌که‌م دانیشتنی خۆڕسکی ڕێکخراوه ژینگه‌ییه‌کان و هه‌ر وه‌ها لایه‌نگرانی ژینگه‌ی زاگرۆس له پارێزگاکانی سنه، کرماشان، ورمێ و ئیلام به مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی قه‌یرانی ئاگرکه‌وتنه‌وه، له مه‌ریوان به‌ڕێوه چوو.
دوابه‌دوای ئاگرکه‌وتنه‌وه‌کان له هه‌موو ناوچه جیاوازه‌کانی زاگرۆس و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئه‌ژمار و ئاستی خه‌سار دان له دارستان و لێڕوارهکان، یه‌که‌م دانیشتنی خه‌ڵکی بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بیر و ڕا و گه‌شتن به چاره‌سه‌رییه‌کی کارامه به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م کۆبوونه‌وه دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه به ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی ده‌عوه‌ت کراوان ده‌ستی پێ‌کرد و تا 1.30 ی نیوه‌شه‌وی خایاند.
له‌م دانیشتنه‌دا، ڕێکخراوه‌کان وێڕای ناساندنی خۆیان، چهنیهتی و چۆنیه‌تی و هۆکاری ئاگره‌کان و ئاستی به‌شدار بوونی لایه‌نه پێوه‌ندی داره‌کان و خه‌ڵکییان بۆ یه‌کتری باس کرد.
دانیشتنی کۆتایی به ئاماده‌بوونی هه‌موو ده‌عوه‌ت کراوان، سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی بۆ گه‌یشتنن به خاڵی هاوبه‌ش ده‌ستی پێ‌کرد و له ئاکامدا به دهرکراوهیهک که به‌م زووانه ده‌درێته ڕای گشتی و هه‌روه‌ها دانانی چه‌ن بابه‌ت و چالاکی بۆ هه‌نگاوی دواتر کۆتایی پێهێنرا.
شایانی باسه له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به به‌رز نرخاندنی ئاوه‌ها کۆبوونهوگهلێکی پڕ بایه‌خ، بڕیاردا هه‌ر ماوه‌یه‌ک و له شارێک کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بۆ تاوتوێ کردنی کێشه هاوبه‌شه‌کانی زاگرۆس ساز بکرێت.
ئه‌و لایه‌نانه‌ی به میوانداری ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی زاگرۆس‌دا به‌شدار بوون، بریتی بوون له:
ئەنجومەنی سەوزی چیا، ئەنجومەنی سەوزی ماپرێسی جەوانڕۆ، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی زاگرۆس له گێڵانی غه‌رب، ئاژوانی سه‌وزی کامێران، پاژینی بانه، جه‌معیه‌تی کوردستانی سه‌وزی سنه، ڕۆفتگهرانی ته‌بێعه‌تی سنه، شنه‌ی نۆژینی سنه، شنهپای زهوویی ئیلام، کۆمه‌ڵگه‌ی لایه‌نگری له ماکه سروشتیی و ژینگه‌ییه‌کان له کرماشان، په‌ڕاوی کرماشان، ژین و ژینگه‌ی کرماشان، کۆمه‌ڵگه‌ی ژینگه‌یی مووژش، ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی کارێزه‌ی سه‌راوقامیش، لاوانی ژینگه‌ی جوانڕۆ، لایه‌نگرانی ژیان و ژینگه‌ی کوردستان و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له چالاکان و لایه‌نگرانی ژینگه له شاره‌کانی سه‌لاس و باوه‌جانی، مه‌هاباد و پاوه له‌م کۆبوونه‌وه‌دا به‌شدار بوون.









ثبت دیدگاه