زاگرۆس لە تەوژمی ئاگردا
21 آگوست 2015 - 1:23
شناسه : 117156
بازدید 134
پ
پ

لە درێژەی ئاگرەکانی زاگرۆسدا ئەمجارە ئاگر بەردرایە دارستانەکانی کێوی قووچەلووس لە نێوان ئاواییەکانی ئێنگیجە، پیرسەفا، لێو و مڕانە سەر بە شاری مەریوان.
کاتژمێر ١٤ی پێنجشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، دووکەڵ لە بەڕوارەکانی کێوی قووچەلووس لە ١٥ کیلۆمەتری ڕۆژاوای شاری مەریوان دەرکەوت.
کومیتەی ئاوایی ئێنگیجەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە زووترین کاتدا خۆیان گەیاندە شوێنی ڕووداوەکە و دواتر ئەندامانی ئەنجومەن لە شاری مەریوانەوە چوونە یارمەتییان.
شایانی باسە وێڕای چەندین جار کوژاندنەوە، ئاگرەکە تا ئێستاش (٢ی بەرەبەیان) درێژەی هەیە و ‌هێشتا ڕووبەری ئەو دارستانەی کە سووتاوە و خەسارەکانی، دیاری نییە.

photo_2015-08-21_02-05-07

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.