داربەڕووەکان بانگم ئەکەن!
24 آگوست 2015 - 18:26
شناسه : 117230
بازدید 159
پ
پ

شیلان ساڵحی

کاتێک لە (کاکی برا) ئەپرسین: تۆ بۆچی ئەچیتە سەر ئاگر؟ لە وڵامدا ئەڵێ: ئاخر داربەڕووەکان بانگم ئەکەن!
نازانم ئایا دەنگی داربەڕووەکان ئەوەندە نزمە کە بە تەنیا هەر کاکی برا ئەیبیسێ؟ یان گوێی ئێمە هێندە قورس و گران بووە کە ئەو هەموو قیژە و ناڵینە نابیسێ؟
لە خەو هەڵدەستم، دەنگی قیژەیەک دێ.
هێشتا گێژم و بە تەواوی خەو بەرینەداوم، خەریکم خۆم ئامادە ئەکەم بۆ چوونە سەر کار؛ دەنگی قیژەیەک دێ. لە سەر کارم، چەند قەرەباڵغە! ژنێک دێت، پیاوێک ئەڕوات، کوڕێک پرسیارێک ئەکات، کچێک وڵامی خۆی ئەگرێتەوە؛ دەنگی قیژەیەک دێ.
چرکە بە چرکە و سەعات بە سەعات تێەپەڕێ، شەکەت ئەبم و تاقەتم کەم ئەبێتەوە؛ دەنگی قیژەیەک دێ.
ڕەئیس تووڕەیە، هاوکارەکان ماندوون، مشتەری بەپەلەیە، چ هاتوچوویەکە! دەنگی قیژەیەک دێ.
هەوا زۆر گەرمە، ڕێگا زۆر سەختە، ژیان دژوار و گلەیی زۆۆۆۆر؛ دەنگی قیژەیەک دێ.
کاری ئیمڕۆیش تەواو، بەرەو ماڵ ئەچمەوە و تەواوی ئەو ڕووداو و کەسانە بەجێدێڵم؛ دەنگی قیژەیەک دێ.
ئەحەسێمەوە، ڕائەکشێم و سەرخەوێک ئەشکێنم؛ دەنگی قیژەیەک دێ.
شەو دادێت و ئەمن دیسان بەرەو پیریی تاریکی و بێدەنگی و کەڕیی و کوێریمەوە ئەچم؛ دەنگی قیژەیەک دێ.
ئەی تۆیش بیستت؟ کێ بیستی؟ کێ ئاگای لێ‌بوو؟ ئەو ناڵین و هاوار و قیژ و زیڕەیە! تۆیش بۆنت کرد؟ ئەو سووتان و بۆکڕووز و بۆنی خەڵووز و چزڵیکە!
داربەڕووەکان هاوار ئەکەن! کاکی برا وا ئەڵێت.
ئاخر ئەو دەنگی داربەڕووەکان ئەبیسێت.
کاکی برا ئەڵێ: داربەڕووەکان، لەگەڵ ئاگرتێبەردانی جەستەیاندا پڕ بە پێستیان ئەقیژێنن، بە دەم سووتانەوە هاوار ئەکەن و لەگەڵ شۆڵەی گڕدا، زیڕەیان گوێی گەردوون کەڕ ئەکات.
ئەی ئێمە بۆچی نایبیسین؟ بە ڕاستی بۆ؟! ئایا گوێمان گران بووە یان دڵمان ڕەق؟
گوێ شل کە، جوان گوێ شل کە، دەققەیەک ڕابوەستە، ڕابوەستە و گوێ بگرە، گوێت لێیە؟ ئەیبیستیت؟ داربەڕووەکان بانگمان ئەکەن! وەره با بڕۆین….

ثبت دیدگاه

1 دیدگاه برای “داربەڕووەکان بانگم ئەکەن!”
  1. وێڕای ده سخۆشییه کی فراوان له ڕێزدار شیلان بۆ ئه و بابه ته ی که نووسیوتانه.
    منش داربه ڕواره کان بانگم ئه که ن
    دارقه زوانه که ی
    سه ر چیای حه رامی بانگم ئه کا

    پاسخ
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.