نەغەدە
بە دروشمی “پارستنی ژینگه پاراستنی ژیانه” هه‌ڵمه‌تی خاوێنکاری داوێنی کێوی سوڵتان بایه‌قووب و مه‌زارگه‌ی قاره‌مانی شاخه‌وانی گه‌لی کورد محه‌ممه‌د ئه‌وراز، بەڕێوە چوو.
کۆمیته‌ی ژینگه‌پارێزی گرووپی شاخه‌وانی سامڕه‌ندی نه‌غه‌ده ماوەی چەند ڕۆژە بانگەوازی خاوێنکاری ئەو ناوچەیە بڵاو کردوەتەوە، دەرەنجام لە ڕۆژی هەینی 20ی خەرمانانی 1394، ئەندامانی گروپی سامڕەند و باقی ژینگە دۆستانی نەغەدە شوێنی دیاری کراویان لە زبڵ و پاشماوەکان، خاوێن کردەوە.
گرووپی سامڕه‌ندی نه‌غه‌ده هه‌موو وه‌رزه‌کانی ساڵ و ئه‌و کاتانه‌ی پێویست به خاوێنکاری و ژیانه‌وه‌و نه‌مام چه‌قاندن له سروشت بێت له گۆره‌پانی خه‌باتی ژینگه‌یی دا به‌شداره. جێگای خۆشحاڵیه که له نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نێکی ژینگه‌یی له شاری نه‌غه‌ده گرووپێکی شاخه‌وانی ئه‌و ئه‌رکانه‌ی وه‌ستۆی خۆی گرتووه و به سه‌رکه‌وتوویی به‌جێیان ده‌گه‌یێنێ.
تێبینی: کێوی سوڵتان بایه‌قووب به مه‌ودای 2.5 کیلومه‌تر یه‌کێک له سه‌یرانگا و شوێنه گشتییه‌کانی شاری نه‌غه‌ده‌یه که مه‌زارگه‌ی قاره‌مانی کورد محه‌ممه‌د ئه‌ورازیش له داوێنی ئه‌و کێوه هه‌ڵکه‌وتووه.
سه‌رنج: هه‌ینی داهاتوو رێکه‌وتی 27ی جۆزه‌ردان مه‌راسمی ساڵوه‌گه‌ری کۆچی دوایی قاره‌مانی شاخه‌وانی کوردستان و ئێران “محه‌ممه‌د ئه‌وراز” له لایه‌ن گرووپی سامڕه‌نده‌وه هه‌ر له‌سه‌ر گۆر و مه‌زاری ئه‌و قاره‌مانه به‌رێوه ده‌چێت.













ثبت دیدگاه