بهزاد قادری
ئێمه‌ی مرۆڤ، به‌رپرسیاری سه‌ره‌کین له ژینوسایدێکی زۆر گه‌وره‌دا! ژینوسایدێک له دژی ژینگه و سروشت. له سه‌ده‌ی داهاتوودا، شتانێکی زۆر له‌نێو ده‌به‌ین و ده‌بینه هۆی خوڵقاندنی میراتێکی نوێ و قیزه‌ون، تا جێگایه‌ک که ده‌کرێت پێشبینی بکه‌ین، سروشتی زه‌وی داهاتوویه‌کی زۆر شوومی له پێشدایه؛ کرده‌وه‌ی مرۆڤه‌کان، پێوه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌م گۆڕانکارییه وێرانکه‌ره‌یه. ژینگه له کامی مه‌رگه و ئێمه‌یش به‌رده‌وام سه‌رقاڵی گه‌نده‌ڵکارییه سروشتییه‌کانین؛ ئاو و هه‌وا و زه‌وی، به‌ڕاستی زه‌لاله‌تیه به‌ده‌ستمانه‌وه. به‌ڵام ڕاستییه‌کان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که: به‌ره‌ی داهاتووی مرۆڤ، له دونیایه‌ک ژیان ده‌که‌ن که هیچ چێژ و که‌یفێک له جوانییه‌کانی سروشت نابه‌ن، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌مڕۆی ئێمه گۆڕان په‌یدا بکات و هه‌موومان له به‌رامبه‌ری سروشت خۆمان به به‌رپرسیار بزانین.
مۆره‌داره‌کان، گه‌وره‌ترین ده‌سته‌ی گیانله‌به‌رانن که له مه‌ترسی له‌نێوچووندان. ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌ر به ئه‌مجۆره‌ی ئێستامان له به‌رامبه‌ری سروشت له خۆمانه‌وه هه‌ڵوێست پیشان بده‌ین، له 50 ساڵی داهاتوودا، سروشت ڕێژه‌یه‌کی بەرچاو لە گیانلەبەرانە لە کیس دەدات. هۆکاری سه‌ره‌کیی ئه‌م کۆمه‌ڵکوژییه، له‌نێوچوون یان بچووک کردنه‌وه‌ی ژینگه‌ی ئه‌م گیانله‌به‌رانه‌یه به ده‌ستی مرۆڤ. چالاکیی دژه‌سروشتیی مرۆڤ، ڕۆژبه‌ڕۆژ په‌ره‌ده‌ستێنێت؛ ئاکامی ئه‌م چالاکییانه، گه‌رم بوونی زه‌وییه. ڕێژه‌ی گه‌رم بوونه‌کان ئه‌م به‌ڵگانه ده‌خه‌نه ئاراوه: “15 تا 37 له سه‌دی جۆره‌کانی گیانله‌به‌ران تا ساڵی 2050ی زایینی، له‌نێو ده‌چن! ئه‌مه دونیایه‌کی نوێ ده‌بێت؛ ژینگه بە شێوەیەک سەقەت دەبێت و ڕێژه‌یه‌کی زۆر که‌م له گیانله‌به‌ران ده‌مێننه‌وه. تەنیا ئه‌و گیانله‌به‌رانه‌یش ده‌مێننه‌وه که حه‌شیمه‌تێکی زۆرتریان له ئاستی ئه‌وانی دیکه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌و جۆره‌کانی دیکه که له‌گه‌ڵ مرۆڤ ناساچێن، به‌دڵنیاییه‌وه پێڵوی مه‌رگ له‌یه‌ک ده‌نن.”.
“کیت جونز”، له ڕێکخراوه‌ی گیانله‌به‌رناسیی “له‌نده‌ن”، له‌م بواره‌دا ده‌ڵێت: “من هیچ ئومێدێکم به زیندوومانه‌وه‌ی “پاندا”کان، “تووتی”یه که‌وه‌کان و “به‌بر”ه‌کان و…هتد، نییه؛ چونکه ئه‌م گیانله‌به‌رانه له‌گه‌ڵ ژینگه‌ی مرۆڤه‌کان ناسازێن و ده‌ستدرێژییه سروشتییه‌کانی مرۆڤ، ژینگه‌یانی تووشی گۆڕانکاریی نائاسایی کردووه”.
به‌ڵام له کۆتاییدا، ژیان هه‌ر نۆژه‌ن ده‌بێته‌وه! له درێژایی ته‌مه‌نی زه‌وی، هه‌مووکات وه‌ها بووه؛ له‌نێوچوونه گشتییه‌کان (انقراض) له سه‌رده‌می پێرمین له 252 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وپێشدا، هه‌شتاد له سه‌دی جۆره‌کانی گیانله‌به‌ری، له‌نێو برد. هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می که‌رتاسه له 65 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وپێشدا، “دایه‌ناسۆر”ه‌کان کرانه ئامانج و له‌نێو چوون. سه‌رده‌می پێرمین، زۆر شێوه‌ی له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆی ئێمه ده‌چێت! چونکه ئه‌و کات، ئه‌و کاره‌ساته به هۆکاری زۆر گه‌رم بوونی زه‌وی، ڕووی دا. نۆژه‌ن بوونه‌وه‌ی ژیان له سه‌ر زه‌وی له کۆتایی هه‌ر سه‌رده‌مدا، 2 تا 3 ملیۆن ساڵی خایاندووه! ئه‌مه‌یه ئاکامی گۆڕانکارییه مه‌ترسیداره‌کانی مرۆڤ له سه‌ر سروشت که ده‌بێته هۆی گه‌رم بوونی گۆی زه‌وی. گه‌رم بوونی زه‌وی ئاکامگه‌لێکی زۆر تۆقێنه‌ری له ئامێزدایه؛ سه‌هۆڵه‌کانی قوتبی باشوور و باکوور ده‌توێنه‌وه و ئاستی زه‌ریا به‌رز ده‌بێته‌وه و “شارانی که‌ناری” و “زه‌وییه جووتیارییه که‌نارییه‌کان” و “ئارانه پڕبه‌رهه‌مه‌کان” و “زه‌لکاوه که‌نارییه‌کان” و…هتد، ده‌چنه ژێر ئاو و به‌شه هه‌ره گرنگه‌کانی ژینگه له‌نێو ده‌چن و بۆیه زۆرێک له جۆره‌کانی گیانله‌به‌ریی له ده‌ست ده‌ده‌ین و به واتایه‌کی دیکه ژیانی مرۆڤه‌کان زۆرترین زه‌بری به‌رده‌که‌وێت. ئیتر ده‌بێ هه‌موو ڕۆژێک مرۆڤ له لافاو و شه‌پۆله‌قورسه‌کان و بومه‌له‌رزه و…هتد، میوانداری بکات.
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گەل له‌نێوچوونه گشتییه‌کان، ده‌بێ هه‌ر ئێستا نۆژه‌نکردنه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین. به جێگه‌ی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سروشت و زیان و زه‌بردان لێی، با ببینه دۆست و هاوڕێی سروشت؛ با به پارێزگاری کردن له سروشت و نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی دووباره‌ی، میراتێکی به‌نرخمان ببێت بۆ داهاتووه‌کانمان؛ ئاو و هه‌وای پاک و خاوێن، مافی ئێمه و داهاتووه‌کانمانه؛ با ده‌ستدرێژییه‌کانمان له سه‌ر سروشت ڕابگرین، تاکو زه‌وییه‌کی سه‌وز خانووی هه‌موومان بێت. پاراستنی جۆره‌کانی گیانله‌به‌ر، پاراستنی ژینگه‌یه و هه‌ر یه‌ک له ئه‌و جۆرانه، به‌دڵنیاییه‌وه کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی له سه‌ر ژیانی ئێمه هه‌یه. له‌نێوچوونی هه‌ر ڕه‌گه‌زێک له گیانداران، هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیددییه له سه‌ر سروشت و ژیانی هه‌موو گیانداران و مرۆڤان؛ هه‌ر جۆره گیاندارێک، قازانجێکی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه و بۆ ئامانجێک خوڵقاوه. نۆژه‌نکردنه‌وه‌ی زه‌لکاوه‌کان و دارستانه سووتاوه‌کان، باشترین کاریگه‌ریی له سه‌ر ژینگه هه‌یه و ئاستی له‌نێوچوونی گیانله‌به‌ره‌کان نزم ده‌کاته‌وه و ده‌بێته دیاریی ئێمه بۆ داهاتووه‌کانمان. ئه‌ڵبه‌ت پارێزگاری له سروشت و ژینگه، کارتێکردنی زۆر و سه‌ره‌کی ده‌وێت که به لێکۆڵینه‌وه و هه‌نگاودانانی جیددی، فه‌راهه‌م ده‌بێت. به به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا و په‌روه‌رده‌کردنیان، زیانه‌کانیان له سه‌ر ژینگه نزم ده‌بێته‌وه؛ چونکه زۆربه‌ی زیانه‌کانی سه‌ر سروشت، به‌هۆکاری نه‌بوونی خوێندنه‌وه و زانسته سه‌باره‌ت به ژینگه و سروشت. ته‌نیا په‌روه‌رده‌کردنی خه‌ڵک چاره‌ساز نییه و ده‌بێ حکومه‌ته‌کان هه‌نگاوی یه‌که‌م بنن. چونکه زیانی حکومه‌ته‌کان له سه‌ر ژینگه زۆر قورستره و به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وانن.
سەرچاوەی ئامارەکان: مجلەی دانستنی ها، 21 بهمن 93









ثبت دیدگاه