یەک یان حەفتاو یەک!
04 نوامبر 2015 - 10:43
شناسه : 117579
بازدید 118
پ
پ

Untitled

خولی یەکەمی چاپی بڵاڤۆکێک لە ژێر ناوی “چیا”، ئاخرەکانی دەیەی هەشتای هەتاوی لە گەرمەی ئاگرەکانی کوردستان و شێوەکاری نوێی ئەنجومەنی سەوزی چیا دەستی پێ کرد. دوو هەفتە نامەی کوردی-فارسی چیا لە چەن لاپەڕەی ڕەش و سپییەوە هات و تا بەرەبەرە قاڵب و چوارچێوەیەکی تایبەت بە خۆیی گرت، لە ڕێگەی ئەندامانی چیاوە لە هەموو دێهاتەکانی مەریوان و شوێنە گشتییەکان بە شێوەی خۆڕایی بڵاو ئەکرایەوە. گەرچی چیا وەکوو زمانحاڵی ئەنجومەنی سەوزی چیا بە فەرمی تەنیا لە شاری مەریوان و دەوروو بەریدا بڵاو ئەکرایەوە، بەڵام کەم نەبوون ئەو دۆستانەی کە هەموو شمارەیەک، ئەژمارێکیان بەرەو شارەکانی تری ڕۆژهەڵات ئەبرد و بڵاویان ئەکردەوە.

به‌ڵام  به‌ داخه‌وه‌ دووهەفتەنامەی چیا دوای 70 شمارە داخرا.
هەوڵەکان بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتی بڵاوکردنەوەی بڵاوڤۆکێکی لەو چەشنە، کە هەڵگری کۆمەڵێکی ئێجگار زۆر مەینەتی و چەرمەسەری بوو؛ دوای زیاتر لە دوو ساڵ وەڵامی دایەوە.

ئەگەر بڵێین ئەو زەحمەتەو ئەو کارەی بۆ ئەمجارەی بڵاڤۆکی چیا کراوە، شان لە شانی دروست کردنی خودی ئەنجومەنی چیا ئەدا، ڕەنگە درۆمان نەکردبێ.
ئەمجارە مانگنامەی فەرهەنگی-کۆمەڵایەتیی چیا بە زاڵ بوونی باری ژینگەییەوە، لە بازنەی پارێزگای سنە، بە زمانی فارسی مۆڵەتی بڵاو کردنەوەی وەرگرتوە.
یەکەم ژمارەی ئەم مانگنامە چاپ کراوە  ڕۆژی 16ی سەرماوەزی 2715 ، لە هەموو شارەکانی ئەم پارێزگایە دەست ئەکەوێت.
بەم بۆنەوە داوا لە هەموو خوێنەران و دڵسۆزانی ژینگە ئەکەین لە ناردنی بابه ت، ڕەخنە، پێشنیار و دەرەنجام، هاوکارییەکانتان بێبەشمان مەکەن.

دەستەی بەڕێوەبەری مانگنامەی چیا

سەرماوەزی 2715

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.