شەکاوە بێ ئاڵای لێبوردەیی و پێکەوە ژیان
لێبوردنی دایکێکی جەرگ سووتاو لە بکوژی کوڕەکەی.
چەن ساڵێک لەمەو پێش لە درێژەی شەڕێکی شەخسی نێوان دوو گەنجی مەریوانی، یەکێکیان بە ناوی “شوانە موحەمەدی” کوژرا. بکوژێ شوانە “هێمن کەریمی” نزیک بە ٧ ساڵە لە بەندیخانەیەو بە تاوانی کوشتنی ئەنقەستی مرۆڤێک حوکمی قەساسی بەسەردا سەپێندرا.
دوای ناوبژێوی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی مەریوان و کەسانی ناوخاس و ئاشتی خوازی شار، زیاتر لە ساڵێک تاو و توێ کردنی مەسەلەکە، لە کۆتاییدا بنەماڵەی کوژراو و لە سەرووی هەموویانەوە دایکی ئەو بەڕێزە خاتوو “سۆیبە سەرداری” ئامادە بوون بە لێبوردن جارێکی تر ژیان پێشکەشی “هێمن کەریمی” بکەنەوە.
ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگەی مەدەنی و خواست و ئرادەی ئاشتی خوازی، خاتوو “سۆیبەی سەرداری” بەو کارەی بە هەموو دونیای ڕاگەیاند کە بەردەوام لێبوردن بەسەر تۆڵەدا سەر ئەکەوێ.
پڕ ڕێبوار بێت ڕێگای ئاشتی و دوور لە ئاژاوە.








ثبت دیدگاه