پ
پ

3035297-4801835ئەنجومەنی سەوزی چیا لە فستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕۆژی جیهانی تالاب (ئاوپه‌نگ، زه‌لکاو) کە لە شاری ئەسفەهان بەڕێوە چوو، وەکوو قارەمانی تالابی ئێران ناسرا.
13ی ڕێبەندان، ڕێکەوت لەگەڵ ڕۆژی جیهانی تالاب، لە هۆڵی کۆنفڕانسی هۆتێل عەباسی ئەسفەهان، گەورەترین ڕووداوی بواری تالاب لە ساڵی 2016 لە ئاستی جیهاندا، بەڕێوە چوو.
بە ئامادە بوونی سکرتێری گشتیی و ئەندامانی دەبیرخانەی کونوانسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕامسەر، نوێنەری کاتیی ڕێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان لە ئێران، ڕێزدار دوکتور “مەعسوومە ئبتکار” جێگری سەرۆک کۆمار و به‌رپرسی ڕێکخراوه‌ی پاراستنی ژینگه‌ی ئێران و بەرپرسانی پلە بەرزی ئه‌و ڕێکخراوه‌، بەرپرسانی پارێزگای ئەسفەهان، باڵوێزی بڕێک لەو وڵاتانەی لە بواری تالاب چالاکییان کردووە و هەروەها چالاکان و هەڵسووڕاوانی ژینگەیی، ئەم ڕێوڕەسمە بەڕێوە چوو.
بۆ ڕێز لێنان لە چالاکییەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا و هەوڵدان بۆ پاراستنی تالابی زرێبار بە تایبەت ڕێوڕەسمی “ڕۆژێکم بۆ زرێبار” و کۆکردنەوەی زیاتر لە 10 هەزار کەس لە شارۆمەندان، شوێن کەوتن و تۆمار کردنی پەلەوەرە کۆچەری و خۆجێیەکانی زرێبار و هەوڵدان لە پێناو پاراستنیان وەکوو میوانێک، بەڕێوەبردنی 4 کارگە لە پێوەندی لەگەل تالابی زرێبار بە ئامادە بوونی بەرپرسانی شار و پارێزگاو وڵات، هەر وەها کاریگەرە کەلتوورییەکانی ئەم ئەنجومەنە لە سەر خەڵکی بۆ مامەڵە کردنیان لەگەل ئکۆسیستمی زرێباردا، ئەم خەڵاتە پێشکەشی چیا کرا. ڕێزدار “کاوە کوردستانی وەکوو نوێنەری چیا خەڵاتی قارەمانی تالابی لە دوکتور “ئانیا گروبیگ” سکرتێری گشتیی کۆنوانسیۆنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕامسەر وەرگرت.
کۆنوانسیۆنی ڕامسەر کۆنترین پەیمانی ژینگەیی دونیایە کە لە 13ی ڕێبەندانی 1349ی هەتاوی (1971ی زایینی) لە ڕامسەر دامەزراوە و لە ساڵی 1977 بەملاوە، هەموو ساڵێک فستیڤاڵی ڕۆژی جیهانی تالابەکان لە ئاستی نێو دەوڵەتی دا، لە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام بەڕێوە ئەبات. تا ئێستا 169 وڵات ئەندامی هەیە و 2186 تالاب لە کۆنوانسیۆنی ڕامسەردا تۆمار کراون.
لەم فستیڤاڵەدا ڕێکەوتننامەیەک لە نێوان ڕێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران و کۆنوانسیۆنی نێودەوڵەتی تالابەکان واژۆ کراوە کە تێیدا تالابی زرێبار یەک لەو تالابانە دەبێت کە کۆنوانسیۆن پرۆگرامی تایبەتی تێدا بەڕێوە دەبات. دواتر وردەکارییەکانی ئەم ڕێکەوتنە بڵاو دەبێتەوە.
شایانی باسە ئەنجومەنی سەوزی چیا لە ساڵی 1393ی هەتاوی دا پلەی یەکەمی “خەڵاتی نەتەوەیی ئێران”ی وەرگرت.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.