ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی
21 فوریه 2016 - 9:45
شناسه : 118037
بازدید 214
پ
پ

زمان و بیر لێک دانەبڕاون و زمانی دایکی دەروازەی ناسینی جیهانە. فێر کردن و پەروەردەی منداڵ بۆ بارهێنانی وەچەیەکە کە بتوانێت بە ئەو ئیمکان و توانایەی کە زمان لە پێش دەستی دادەنێت بیر لە کێشەکانی دەوروبەری خۆی بکاتەوە و هـــەوڵی چارەسەر کردنیان بدات. لەم ڕووەوە پەروەردە وەکوو یەکێک لە بنەما گرینگەکانی پەرەسەندن و پێشکەوتنی هەر کۆمەڵگایەک دێتە ئەژمار. بەڵام پەروەردەیەک کە بە زمانی دایکی نەبێت، مرۆڤ دەخاتە دۆخی لە خۆ دابڕانەوە و کەسێک کە پەروەردەی بە زمانی خۆی نییە، نە لەنێو زمانەکەی خۆیدا لێهاتوویی بیرکردنەوەی دەبێت و نە ئامرازەکانی بیر کردنەوە لە زمانی سەردەستەوە وەردەگرێت. لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانین بڵێین پەروەردە لە کۆمەڵگایەکدا بە زمانێکی جگە زمانی ئەو کۆمەڵگایە دەبێتە لەمپەڕێک لە بەردەم پێشکەوتن و پەرەسەندنیدا و بۆیە عەداڵەتی زمانی لە کۆمەڵگا فرەزمانەکاندا، بۆ پێشکەوتن و پەرەسەندن پێویستە.

عەداڵەتی زمانی نەک لە ڕێگای «خوێندنی زمانی دایکی»یەوە بەڵکوو لە ڕێگەی «خوێندن بە زمانی دایکی» مسۆگەر دەبێت. لە وڵاتانی فرەنەتەوە و فرەزماندا، پەروەردەی چەندزمانە بووە بە شێوەیەکی گونجاو بۆ گەیشتن بە عەداڵەتی زمانی. بەڵام بەداخەوە لە ئێراندا، سەرەڕای ئەوەی کە بەپێی یاسا خوێندنی زمانی دایکی ڕێگە پێ دراوە، بە کردەوە جەخت لەسەر تاک زمانیی پەروەردە دەکرێتەوە و جێبەجێ بوونی بەرنامەی خوێندنی زمانی دایکی وە دوا دەکەوێت.

ئێمە لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکیدا، داوای خۆمان بۆ چڕ کردنەوەی هەوڵەکان بــۆ بە یاسایی کردنی «خوێندن بە زمانی دایکی» و «پەروەردەی چەندزمانە» ڕادەگەیەنین و داوا لە هەموو چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی دەکەین کە تێ بکۆشن ئەم گرفتەی پێش پێشکەوتنی کۆمەڵگا چارەسەر بکەن.

ئەنجومەنی سەوزی چیا

ناوەندی فەرهەنگی هونەریی ڤەژین

ٸەنجومەنی فەرهەنگی ٸەدەبیی مەریوان

ناوەندی زاستی فەرهەنگیی ڕۆنان

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.