پتر له 100 گوندی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به بۆنه‌ی هاتنی جێژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز و هه‌روه‌ها رۆژی جیهانی پاراستنی چه‌م و ڕووباره‌کان دژ به درووس کردنی به‌نداو، خاوێن کرایه‌وه.
ڕێکه‌وتی 24ی ڕه‌شه‌مه، دانیشتوانی پتر له 100 گوندی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا، هاوکات به به‌رز کردنه‌وه‌ی دروشمی ژینگه‌یی له‌وانه “نیشتمانێکی بێ زبڵ” و “نیشتمانێکی بێ ڕاوچی” که وه‌کوو دروشمی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا بۆ ساڵانی داهاتوو په‌سه‌ند کراوه، خاوێن کرانه‌وه.
هه‌روه‌ها به بۆنه‌ی 14ی مارس، ڕۆژی جیهانی پاراستنی چه‌م و ڕووباره‌کان دژ به درووس کردنی به‌نداو و ته‌وژمی ماڵوێرانکه‌ری ساز کردنی به‌نداو و پیرۆز کردنی چه‌مکی پاراستنی ژینگه له سه‌ری ساڵدا، خه‌ڵکی زۆرتر له 100 گوندی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له هه‌ڵمه‌تێکی هاوکاتدا چه‌م و ڕووباری ده‌وروبه‌ر خۆیان و هه‌روه‌ها کۆڵانه‌کانی گونده‌که‌یان خاوێن کرده‌وه.
هه‌ڵمه‌تی هه‌ره‌وه‌ز و به گه‌لی “دێ ته‌کانی” واتا خاوێن کردنه‌وه‌ی ئاوایی له زبڵ و پیسی له لایه‌ن خه‌ڵکی گونده‌کانه‌وه بۆ 3مین ساڵه که به ده‌س پێشخه‌ری تیمی دێکانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیاوه به شێوازێکی هاوکات، هاو چه‌مک و هاودروشم به ڕێوه ئه‌چێت.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌ربڵاوه 3 ساڵ لهمهوپێش به به‌شداری 55 گوندی ناوچه ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌مساڵ سنووری 100 گوندی تێپه‌ڕاند.
که‌یوان تازیک به‌رپرسی تیمی دێکانی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا که خۆی دانیشتووی گوندی یه‌نگیجه‌ی مه‌ریوانه له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێت: ” به‌م چه‌شنه چالاکییانه که نیشانده‌ری ئاستی به‌رزی ژیار و به‌رپرسیاره‌تی گوندنشینان له هه‌مبه‌ر واتاکانی ژینگه‌یه، هیوادارین “دێ ته‌کانی” بکه‌ین به نه‌ریتێکی شیاو له هه‌موو کورده‌واریدا که به خوشحاڵیه‌وه به جۆرێک زیندوو که‌ره‌وه و درێژه‌ده‌ری کولتوری کاری به “گه‌ل”ه له ناوچه.
به‌ڕێز تازیک له درێژه‌ی وته‌کانیدا جه‌خت ده‌خاته سه‌ر ڕۆژی جیهانی پاراستنی چه‌م و ڕووباره‌کان که له زۆربه‌ی دێکانی کورده‌واریدا، گوند به بۆنه‌ی چه‌م و ڕووباره‌وه پێک هاتووه و وه‌کوو دوو چه‌مکی لێکنهبڕاوی ژیان له کوردستانه. تازیک، هیواداره به‌م چه‌شنه کارانه هۆشدارییه‌ک له هه‌مبه‌ر ساز بوونی به‌نداوه‌کانه‌وه بدرێت به ده‌سه‌ڵات و هاوکاتیش ڕای گشتی له سه‌ر مه‌ترسییه‌کانی به‌نداو له کوردستان هوشیارتر ببێته‌وه.
شیاوی ئاماژه‌یه که به‌شداری هه‌موو چین و توێژێک له گونده‌کان به تایبه‌تی منداڵان وه‌کوو نه‌وی داهاتوو زۆر به‌رچاوو بوو.
شایانی باسه که خه‌ڵکی گونده‌کانی ناوچه‌ی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا به‌رده‌وام له کوژاندنه‌وه‌ی ئاگری دارستانه‌کانی زاگرۆس و به‌رگری له ڕاو ده‌وری هه‌ره چالاک ده‌بینن.
وێنه‌کانی ئه‌م چالاکییه به زوویی له چه‌ن ئه‌لبۆمی تایبه‌تدا له‌م ماڵپه‌ڕه‌وه بڵاو ده‌بێته‌وه.












ثبت دیدگاه