بیانوویەک بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ، 28ی ڕەشەمەی 2715ی کوردی کومیتەی مناڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا میوانی ڕێوڕەسمی “شەوشەو بەراتێ”ی ماڵ و مناڵانی ئێنگیجە بوون. لە پێشەکی کۆڕەدا “ئایدا هووژەبری” ئەندامی چالاکی کومیتەی مناڵانی چیا شیعری “مامۆستای قوتابخانە” لە شاعری کورد “مامۆستا شەریف خوێندەوە” و پاشان سروودی نەورۆز لە لایەن تێکڕای مناڵانی چیا خوێندرایەوە.
مناڵانی خانەخوێ بە بەڕێوەبردنی شانۆی باوەژیرە ڕێزیان لە میوانەکانیان گرت.
ڕێوڕەسمەکە بە چنینەوە نەورۆزانە لە ئاوایی ئێنگیجەدا کۆتایی پێ هات.













ثبت دیدگاه