چه‌ند رۆژ پێش له شاری مه‌هاباد كه‌سێكی دیكه بۆ پاراستنی ژینگه چووه ریزی گیانبه‌خكردوانی ئه‌و رێبازه‌وه.رۆژی٤/٢/١٣٩٥ی هه‌تاوی، له گوندی گابازه‌ڵه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌هاباد په‌له‌وه‌رێك (له‌ق له‌ق) گیرۆده‌ی سیمی كاره‌با ده‌بێت و ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.دانیشتوانی گوونده‌كه پێوه‌ندی به لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانه‌وه ده‌گرن و پاش ئه‌وه‌ی هیچ ئاكامێكی لێ ناگرن و به هانایانه‌وه ناچن، كاك ئه‌میر ئه‌رسه‌لانی پیرۆتی، كه‌سایه‌تیی ژینگه‌پارێز و خۆشناوی ئه‌و ناوچه‌یه هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ده‌رباز كردنی و له داركاره‌باكه‌وه وه‌سه‌ر ده‌كه‌وێ تاكوو ئه‌و په‌له‌وه‌ره رزگار بكات. به‌داخه‌وه پاش رزگار كردنی و له كاتی هێنانه خواره‌وه‌یدا تووشی كاره‌سات ده‌بێت و گیانی پاكی پێشكه‌شی ژینگه‌پارێزی ده‌كات.به‌و بۆنه‌وه و بۆ رێزگرتن له كرده‌وه مه‌زنه‌كه‌ی و به‌رز نرخاندنی ئه‌و ئاكاره به‌رزه مرۆییه‌ی كاك ئه‌میری ئازیز، كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو له هاوڕێیان و دۆستانی له ماڵی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌دا كۆ بوونه‌وه و یادیان به‌رز نرخاند.رۆژی هه‌ینی رێكه‌وتی ١٠ی بانه‌مه‌ڕ ئاماده‌بووان له پێش ماڵیاندا كۆبوونه‌وه و كۆڕێكی یادكردنه‌وه به‌ڕێوه چوو.له سه‌ره‌تادا خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ رێزگرتن له‌و ئازیزه راگه‌یه‌ندرا و پاشان سووره‌ی فاتیحه بۆ رۆحی پاكی ئه‌و ئازیزه خوێندرایه‌وه. له درێژه‌دا په‌یامی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی هه‌موو ژینگه‌پارێزان خوێندرایه‌وه. پاشان له‌لایه‌ن یه‌كێك له به‌شداربووانه‌وه شێعرێك بۆ یادی كاك ئه‌میر ئاماده كرابوو پێشكه‌ش كرا . كاك سامان غه‌زاڵی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی زاگرۆسی شاری مه‌هاباد به خوێندنه‌وه‌ی ده‌قێك سه‌رنجی به‌شداربووانی راكێشا و پاشان له‌وحێكی رێزلێنان له كه‌سایه‌تیی كاك ئه‌میرئه‌رسه‌لان كه له‌لایه‌ن ئەنجومەنە ژینگەییەکان و کەسایەتیە ژینگەپارێزەکان واژۆ كرابوو، کاک شه‌ریف باجوه‌ر ئه‌ندامی چالاكی “ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا” خوێندییه‌وه و پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و ئازیزه گیانبه‌خكردووه‌ی كرد. له درێژه‌دا كاك سالار ئازه‌ری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا كه ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن فێستیڤاڵی هاوماڵی له شاری مه‌ریوان وه‌ك كه‌سایه‌تیی چالاك و تێكۆشه‌ری بواری ژینگه‌پارێزی خه‌ڵاتی له‌ق له‌قی زێڕینی پێ به‌خشرا بوو، بۆ به‌رزنرخاندنی ئه‌و كرده‌وه مه‌زنه و كه‌سایه‌تیی كاك ئه‌میر، خه‌ڵاته‌كه‌ی خۆی پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد. هه‌روه‌ها ته‌ندیسی یادكردنه‌وه‌ی فیداكاری له‌لایه‌ن هه‌موو ژینگه‌پارێزانه‌وه پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرا.له كۆتاییدا به‌شداربووان به ئاماده‌بوون له‌سه‌ر گڵكۆی كاك ئه‌میرئه‌رسه‌لان پیرۆتی و دانانی تاجه‌گوڵینه و چاندنی دوو نه‌مام له‌لایه‌ن “ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا” و “ئه‌نجومه‌نی وڵات” له بۆكان، یادی ئه‌و ئازیزه به‌رز راگیرا.































ثبت دیدگاه