بۆ پیرۆز کردنی ڕۆژی جیهانی ژینگە (5ی ژانڤیە، 16ی جۆزەردان)، وەبیر هانینەوەی کێشەکانی و پتەو کردنی پێوەندی نێوان مرۆڤ و ژینگە، ژینگەپارێزان بوونە میوانی میراجی.
سەرلەبەیانی ڕۆژی 15ی جۆزەردان، لەسەر داوا‌و ڕێکخستنی کومیتەی وەرزشی ئەنجومەنی سەوزی چیا ڕێوڕەسمی کێفپێوان بە ئامانجی گەیشتن بە لووتکەی کێفی میراجی لە ڕۆژاوای شاری مەریوان دەستی پێ کرد. خاڵی دەسپێک سەیرانگای ئەسحابی پشت نێ بوو، کە قاوەتوون گەیشتنە لووتکەو لەوێ دوای خواردنی نانی بەیانی سەردانی کەپری حاکم وەکوو شوێنێکی مێژوویی کراو پاشان ئەندامانی چیا دەستیان دایە خاوێن کردنەوەی ئەو دەورووبەرەو هەموو ئەشغاڵەکانیان کۆ کردەوەو لەگەل خۆیان هێنایانە خوارۆ.
بە وتەی ڕێزدار “ئومێد شاداب” بەرپرسی کومیتەی وەرزشی ئەنجومەنی سەوزی چیا، ئەم کومیتەیە لە بەرنامەیدایە هەموو حەفتەیەک بەرنامەی ڕۆیشتن بۆ کێف ڕێک بخرێت و هاتنیش بۆ هەموان دەبێت.
دوانیوەڕۆی هەمان ڕۆژ دوای خواردنی نانی نیوەڕۆ لە سەیرانگای ئەسحاب و خاڵی دەسپێک، ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژینگە کۆتایی پێ هات.

کورتە باسێک لە ڕۆژی جیهانی ژینگە؛
ڕۆژی جیهانی ژینگه به یه‌كێك له بۆنه هه‌ره گرنگه‌كانی ساڵنامه‌ی ژینگه داده‌نرێت، ساڵانه له به‌رواری 5 ی ژوه ن یادی ده‌كرێته‌وه، هه‌رساڵه‌ش وڵاتێك به مەبه‌سنی كۆنفرانسێكی گه‌وره میوانداری ده‌كات. ڕۆژی جیهانی ژینگه ده‌رفه‌تێكی بێ هاوتامان بۆ ده‌ڕه‌خسێنی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی كاره‌كانمان سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری و زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان و په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و پاراستنی ژینگه و به‌ڕه‌وا به‌كارهێنانی سامانه سروشتییه‌كان و رێگه گرتن له پیس بوونی كه‌ش و هه‌وا و پلاندانان بۆ دواڕۆژ و … هتد. ئه‌م رۆژه بوارێكه بۆ پێشكه‌ش كردنی سوپاسگوزاری خۆمان به سروشت كه هه‌موو پێویستییه‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه. 5 ی ژوه ن، رۆژی یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تێیدا هانی بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ژینگه‌یی ده‌دات. به‌رنامه كاری ئه‌م رۆژه بریتییه له: ۱- ئاشناكردنی مرۆڤ به پێكهاته و بابه‌ته ژینگه‌یی یه‌كان. ۲- پێدانی توانا به‌خه‌ڵك تا ببن به نوێنه‌ری چالاك بۆ به‌رده‌وام بوون و په‌ره‌سه‌ندنی شیاو له‌گه‌ڵ ژینگه. ۳- بره‌وپێدانی لێك تێگه‌یشتنێك كه بڵێ كۆمه‌ڵگاكان زۆر گرنگن بۆ هه‌ڵوێسته‌كانی گۆران به‌ره‌و ئامانجه ژینگه‌یی یه‌كان. ۴- پاڵپشتی كردنی ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی كه دڵنییایی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن به گوزه‌راندنی ژیانێكی سه‌لامه‌تتر و داهاتوویه‌كی خۆش گوزه‌ران.
مێژووی ئەم ڕۆژە بۆ ساڵی ۱۹۷۲ ده‌گه‌ڕێته‌وه له كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یه‌كه‌مین كۆنفرانسی ژینگه‌یی له ستۆكهۆڵم، پایته‌ختی سوید، به‌ست له ژێر دروشمی ژینگەو مرۆڤ، هه‌ر له‌م كۆنفرانسه‌دا ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 5 ی ژوه ن وه‌ك ڕۆژی جیهانی ژینگە ده‌ست نیشان كرد و بڕیاری دا به دامه‌زراندنی پرۆگرامی ژینگه پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “UNEP”. پاشان بڕیارنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاگه‌یه‌ندرا.
وێنەگر: بەهمەن شابازی








ثبت دیدگاه