پرۆژەیەک کە گوروپی شانۆی بەیانی خۆی بە بەختەوەر دەزانێ توانی لە دوای چوارمانگ تێکۆشانی شەو و ڕۆژی بە ئەنجامی بگەیێنێت و پێشکەشی کۆمەڵگای بکات.
ئەم شانۆ نووسەری کاک “غەریب بەهرامی”یە، دەرهێنەری کارەکە هونەرمەندی بەڕێزکاک “عەتای شەکیبایی”یە، زۆربەی ئەکتەرەکان جاری ئەوەڵیانە کە دێنە سەر تەختەی شانۆ، جۆر کردنی کەلوپەلی شانۆکە گشتی لەسەر شانی گروپی بەیانی بوو.
گورووپی شانۆی بەیانی: “پیشاندانی مێژوی گەلەکەمان کارێکی زۆر قورسە بەڵام ئەم ئێمە چونکه بە ئەرکی سەرشانی خۆمان ئەزانین لە خزمەتی گەلەکەماندا بین، هەوڵ و تێکۆشانمان خستە سەر ئەوەی کە نیشانی بدەین قارەمانەکانمان کێن و چ ئازایەتیەکیان بووە وبۆ لەبیرچوونەتەوە؟ میللەتی کورد چ مێژویەکی بووە؟ هیوادارم توانیبێتمان هەنگاوێک هەرچەن بچووک بۆ مێژوومان هەڵگرتبێت.”
نێردراو : خاتوو ئارینا سەیید موحەممەدی
وێنەگر: زانیار خان











ثبت دیدگاه