بەناوی یەزدانی مەزن
بەداخەوە دوانیوەڕۆی شەمە ڕێکەوتی ۲۴ی رەزبەری ۲۷۱٦ی کوردی بە هۆکارێکی نادیار ئاگر بەشێک لە کۆێستانەکانی ئاوایی نەتگیسەر ناسراو بە بان مێرگا بەردرا،بەهۆی ئەوەی کە خەڵکی تنگیسەر دێر ئاگادار کران و هەروەها نەبوونی جادە و دووری شوێنی ئاگرەکە لە نێو ئاوایی، تا گەیشتنی خەڵک بە شوێنی ئاگرەکە رووبەرێکی زور لە لەورگە و دارستانەکانی ئەو ناوچە کەوتنە داوی ئاگرەوە و لە ناو چوون.
پاش گەیشتنی کوڕان و پیاوانی تەنگیسەر هەڵۆ ئاسا و ….ئاسا هەڵمەتیان بردە سەر ئاگرکە و پاش کاژێر و نیوێ توانرا ئەو ئاگرە لە لایەن ئەندامانی ژیانەوەی تەنگیسەرەوە خامۆش بکرێ
نێردراو : فەرهەنگ( پێشەوا) عەیوەزی لە ئاوایی تەنگیسەر










ثبت دیدگاه