بۆ تۆزی ڕەهت دیدە سەقاو و موژە جاڕوب …
12 دسامبر 2016 - 12:44
شناسه : 119515
بازدید 181
پ
پ

%d9%84%d8%a7%db%8c-%d8%ae%d9%88%d8%a7%d8%b1%d9%88%d9%88-%d9%84%d8%a7%db%8c-%da%86%d9%87%e2%80%8c%d9%be%db%8c-%d9%84%d8%a7%d9%be%d9%87%e2%80%8c%da%95%d9%87%e2%80%8c%db%8c-%db%8c%d9%87%e2%80%8c%da%a9بە خۆشحاڵییەکی ئێجگار زۆرەوە بەهەموو خوێنەران و لایەنگرانی چیا و سروشت و ژینگە ڕادەگەیێنین کە چیتر لاپەڕەکانی ئەم مانگنامەیە بەزمانی فارسییەوە قەتیس نییە و لەمەبەدوا بەپێی گۆڕانی باری یاسایی، زمانی کوردی تێکەڵ بە ڕستە و وشە و
هەست و سۆزی چیا ئەبێت. ئێمە وەکوو دەستەی کارگێڕی چیا لە یەکەم داواکاریشدا بۆ وەرگرتنی ئیزنی بڵاوکردنەوە، داوامان کردبوو کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی بێت و لە هەموو پارێزگا کوردنشینەکاندا بڵاو ببێتەوە کە بەداخەوە زمانی فارسی وەکوو تەنیا زمان و پارێزگای سنەش وەکوو تەنیا پارێزگا پەسەند کرابوو. بە پێی خواست و بەڵێنێ کە بە ئێوە خوێنەری ئازیز درابوو، بەردەوام لە گرتنی ئەو دوو مافەدا، کۆڵنەدەرانە و بێ وچان شوێنی کەوتین تا “سوارە” وتەنی:

نامەکەی نامی کە حاکی لوتفی سەرشار بوو گەیی

شێعری ڕێکت مەرهەمی قەلبی بریندار بوو گەیی

چیا لە ئێستاوە لە پێنج پارێزگای لوڕستان، ئیلام، کرماشان، ورمێ و سنە ئەبێت بەدەنگی هەڵقرچان و هەڵپڕووزانی دار بەڕوو، لە ئێستاوە زامی سیروانی ونجڕکراو ئەگاتەوە سەیمەرە و ئاودانان و دز و کەرخە، لە ئێستاوە قاسپەی کەو بەرزتر لە جاران لۆمەی ڕاوچی ئەکات و هۆرە و سیاوچەمانە دەس لە ملی یەکتر ژیان و ژینگەیەکی نوێ ئەچریکێنن. زرێبار و سەراو لوولووپەڕ و گەهەر و لەشە بریندارەکەی ورمێ لە ئێستاوە شان بە شانی داڵانپەڕ و شاهۆ و ئاژوان و مانشت و سەنبران، تێکەڵ بە شمشاڵ و دەف و تەموورە، “خوایە وەتەن ئاوا کەی” ئەخوێننەوە. قەرار وەهایە پەخشانەی ژیانەوەی ژینگەی زاگرۆس بکەین بە سروودی هەرمانی ئەم وڵاتە.

“هەر چەن مەواچان فارسی شەکەرەن” بەڵام زۆر سەختە هاواری دێبەر و کانی و چیا بە دەنگێکی جیا لە دەنگە سەرکەشەکانی بناری زاگرۆس، بێنیتە گۆ،  زۆر سەختە کزی و هەڵکورمانی سمۆرە وەرگێڕیتەوە سەر دەنگێکیتر. زۆر سەختە حەیران و لۆرەی بست بە بستی ئەم نیشتیمانە بە زمانێک بڵێیتەوە کە زاگرۆس پێی نامۆیە.

ئازیزان چاوەڕوانی پەنجەی ڕەنگین و توانجی زانستیتانین تا زامەکانمان بڵێینەوە و بتوانین داهاتوویەکی ڕووناک و گەشاوە بۆ نیشتمان دەسنیشان کەین. هیوادارین وتار و سەرنجە بە نرخەکانتان لە سەر کێشەگەلی کۆمەڵایەتی، کولتووری و ژینگەیی ببێ بە هەوێنی پڕ بایەخی هزر و کردەوەی ئێستا و نەوەی داهاتوومان. تکایە چیا بە هەموو دۆست و ئاشنایەک بە تایبەت دۆستانی کرماشان، ئیلام و لۆڕستان بناسێنن لەو پێوەندیەشدا لە هەواڵ و وتاری ئەو ناوچانەدا یارمەتیدەرمان بن و چیا بە دەنگ و ڕەنگی خۆتانی بزانن.

کــــەس بە ئەلفازم نەڵێ خــۆ کوردییە خــــــۆ کردیـیە 

هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکـــــــا 

“نالی”

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.