پ
پ

ئەنجومەنی ژینگە پارێزیی وڵات له شاری بۆکان له درێژەی چالاکییەکانی بە بۆنە ڕۆژی هەوای پاک، لە ناو شاری بۆکان بە هاوکاری هەیئەتی دووچەرخە سواری شاری بۆکان له کارێکی هێمایی و نمادین دا، مانۆڕێکی دووچەرخە سواری، بە دروشمی”هەوای پاک و بێگەرد ناتوانین بکڕین، بەڵام دەتوانین وە دەستی بێنین ” بەڕیوە برد. لەو چالاکییەدا کچانی ژینگە پارێزی وەرزشکاری ئەنجومەنی وڵات بەشداری بەرچاویان بوو و پێشەنگی ئەو چالاکییە بوون.
جێی ئاماژەیە شاری بۆکانیش هاوشێوەی شارەکانی دیکەی ئێران، بە بۆنەی کەڵکوەرنەگرنتی خەڵک لە وەسایلی هاتووچۆی گشتی و هاتووچۆی لە ڕادە بەدەری ئوتۆمبیلی شەخسی و تەک سەرنشین،بە دەست تڕافیک و پیس بوونی کەش وهەواوە دەناڵێنێ و ئەنجومەنی وڵاتیش بەوکارە دەیەوێ فەرهەنگسازی بۆ کەڵک وەرگرتنی زیاتری جەماوەر لە دووچەرخە و وەسایلی هاتووچۆی گشتی،بکەن.
ئەم چەشنه کارانه که ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات بەڕێوەی دەبات به مەبەستی فەرهەنگسازی و ئاگادارکردنەوەی خەڵکە له بەرامبەر لایەنه جۆراوجۆرەکانی ژینگە و هەروەها هەنگاوێکە بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا بۆ ئەوەی ئاگاداربن هەوای شارەکان له مەترسی پیس بووندایه و هەر تاکێک بەرپرسیارە ودەتوانێ ڕۆڵی خۆی له کەمتر پیس بوونی هەوا ببینێ.
نێردراو: فەرهاد لوتفی ئەندامی ئەنجومەنی ژینگە پارێزیی وڵات

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.