پ
پ

کۆڕی فێرکاری زمانی کوردی و ئەدەبیاتی منداڵانی ئەدەب بە هاوکاری ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، مەراسمێکیان لە بنکەی کۆڕی فێرکاری زمانی کوردی ئەدەب لە پاساژی شارەداری، بەڕێوە برد.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی دەکەوێتە ٢١ی فێورییەی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە ١٧ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یۆنیسکۆی نەتەوەت یەکگرتووەکانەوە به فەرمی وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی ڕاگەیەندرا.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە رۆژی بزاڤی زمانی،لە ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی)ەوە سەرچاوەی گرتووە. لە ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی فەرمی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی و لە پاکامدا بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران و ئەم ڕووداوە بووە هەوێنی دیاریکردنی ۲۱ی فێورییە وەک ڕۆژی جیهانی زمانی دایک.
هەر بەم بۆنەوە ئەمڕۆ لە بۆکان ،دوو ئەنجومەنی غەیرە دەوڵەتی “کۆڕی فێرکاری زمانی کوردی و ئەدەبیاتی منداڵانی ئەدەب” و “ئەنجومەنی ژینگەپارێزی وڵات”،مەراسمێکیان بە بە شداری نووسەران،هونەرمەندان،پسپۆڕانی زمان ،چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی بە ڕێوە برد. لەو ڕێوڕەسمەدا پێشەکی بەڕێز مستەفا ئیلخانیزادە بەرپرسی کۆڕی فێرکاری زمانی کوردی ئەدەب،باسی گرنگی پەروەردە و ڕاهێنان بە زمانی دایکی کرد و سەبارەت بە کێشەی پەڕاوێز خستنی زمانەکانی تورکی و کوردی و بەلووچی و عەڕەبی لە وڵاتی ئێراندا وتارێکی پێشکەش کرد و وتیشی هیچ زمانێک لە دنیادا سەرتر و بەرزتر لە زمانەکانی دیکە نییە و دەبێ بەگشتی لە هەموو وڵاتێکدا و بەتایبەت لە ئێرانیش ڕێز و بەها بۆ هەموو زمانەکان دابندرێ و ڕەخنەشی لەوە گرت کە جێبەجێکردنی بەندی 15ی یاسای بنەڕەتی پشتگوێ خراوە و دەبێ هەرچی زووتر ئەو قانوونه بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.(اصل ۱۵ قانون اساسی)
له درێژەی ئەو مەراسمەدا نووسەران و پسپۆڕانی بواری زمان و چالاکانی فەرهەنگی و ئەدەبی وەک بەڕێزان: ڕوماننووس حسێن شێربەگی، توێژەر و پسپۆڕی زمان محەممەد باوێردی موقەدەم و مستەفا ئیلخانیزادە بەرپرسی کۆڕی فێرکاری زمانی کوردی ئەدەب و بەڕێز سمکۆ مەعڕوفی مامۆستای زمانی کوردی بە نوێنەرایەتی لە ئەنجومەنی وڵات، وتاریان پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
شایانی باسە لەو مەڕاسمەدا بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی بلیمەت و کەڵە نووسەر و شاعیری گەورەی کورد، مامۆستا هەژار،چەندین وتار و شێعر پێشکەش کرا و بەوشێوە یادی ئەو کەسایەتییە ناودارەش، بەرز ڕاگیرا.
لە کۆتایی ئەو بەرنامەدا ڕێزنامە پێشکەشی مامۆستایانی چالاکی زمانی کوردی وەک مامۆستا سمکۆ مەعڕووفی ،سووسەن حەسەنزادە و محەممەد باوێردی و چەندین مامۆستای دیکەی زمانی کوردی،کرا.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.