پ
پ

 

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ١٨ی خاکەلێوە ، ئەنجومەنیی ژینگەپارێزیی وڵات دوای چالاکییەکی هەرس کردنی هەندێک نەمام لە داوێنی کێوی بەردەزەرد،که ئەو ئەنجومەنە ماوەی٢ ساڵ لەمەو پێش ناشتوونی، پشتیوانی و پشتگیری خۆی له ژینگەپارێزان و لایەنگرانی ژینگە له سماقان ڕاگەیاند و به دروشمی “دەنگی سماقان دەنگی هەموومانه”، وەک ئەنجومەنێکی ژینگەیی، دەنگی خۆی خسته پاڵ دەنگی هەموو ئەو کەسانەی که له دژی کاولکاری و پێشێلکاری دۆڵی سماقان و ناوچەی سەرشیو ڕاوەستاون و بوێرانه له سەر داواکاری خۆیان ڕاوەستاون.

ئەنجومەنیی ژینگەپارێزیی وڵات بەو باوەڕەی که ژینگه سنووری نییه و بۆ پاراستنی ژینگه دەبێ هەموو سنوورەکان تێک بشکێندرێ و له هەر جێیەک کارێکی دژه ژینگەیی بەڕێوە بچێ ئەرکی هەموو خەڵک، ئەنجومەن و ڕێکخراوێکی ژینگەپارێزه که له بەرانبەریدا هەڵوێست بگرین و پشتیوانی یەکتر بین و، ئەمرۆ پاڵپشتی خۆی له ژینگەپارێزانی ناڕازی سماقان و ناوچەی سەرشیو دەربڕی.

جێی ئاماژەیه که دۆڵی سماقان شوێنێکە که شارەوانی مەریوان دەیهەوێ به زۆرەملی و به شێوەیەکی نازانستی و ڕەمەکی بیکات بە زبڵدان و شوێنی کۆکردنەوەی ئەشغاڵ و زبڵ؛ جا به پێی خەسارناسییەک که له لایەن پسپۆڕانی بواری ژینگە و چالاکانی ژینگەوە کراوە، ئەو شوێنه به هیچ شێوەیەک بۆ ئەم کارە نابێت و له ئەساسدا کاری دێپۆ و کۆکردنەوەی ئەشغاڵ و زبڵ له دونیای ئەمڕۆدا که زانست وەها بەرەو پێش چووە زۆر هەڵەیه و دەبێ به شێوەیەکی سەردەمیانە و بۆ نموونە هاوشێوەی شاری تاران و… ئەشغاڵ و زبڵ بازیافت بکردرێ و ئیتر ڕاگوێزانی ئەشغاڵ لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکه شتێکی زۆر دژه ژینگەیی و نازانستییه و خەسارەکانی سوتاندن و دێپۆی زبڵ سەدان نەخۆشی که مرۆڤ، پەلەوەران و ئاژەڵان تووش دەکات، گەرم بوونی گۆی زەوی، پیس بوونی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەوی، پیس بوونی هەوا و سەدان خەساری ژینگەیی دیکه که لێرەدا ناگونجێ باس لە هەموویان بکردرێ.

ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی وڵات داوا دەکات له شارەوانی مەریوان و سەرجەم ئەم شارەوانیانەی که تا ئێستا خەمێکی خەڵک و ژینگەیان بەرچاو نەگرتووە، به زووترین کات چارە و بیرێکی گونجاو بۆ بازیافتی ئەشغاڵی وپاشماوەی شارەکان بکەنەوە، دەنا دێپۆی ئەشغال و زبڵ به هەر شێوەیەک و له هەر شوێنێک کارێکی دژه ژینگەیی و گەلێک مەترسیدار بۆ سڵامەتی شارومەندان بە حیساب دێت و بەوشێوە بەرەو ڕووی ناڕازایەتی خەڵک دەبنەوە.

ئەنجومەنیی ژینگەپارێزیی وڵات – ١٨ی خاکەلێوە

 

 

 


ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.