پ
پ

 

ئەحمەد موسەنەفی

 

پەندی پێشینییان بەشێکە لە کولتور و وێژەی هەر نەتەوەیەک؛ دیارە نەتەوەی کوردیش وەک زۆربەی نەتەوەکانی دیکە لەو شتە بێبەری نییە و بەشێک لە ژیانی کولتووریی ئێمە، لە ڕێگەی قسەی نەستەق و پەندەکانەوە، لە دەلاقەی زمان و سازکردنی ڕستەگەلی پڕمانا(چ بەخاس و چ بە خراپ) خۆ دەنوێنێ.

لە پێناو پاراستن و هەوڵدان بۆ نەفەوتانی ئەم بەشە لە کولتوور و وێژەی کوردی، مانگنامەی ”چیا”وە هەر جارەو هەندێک لەو پەندانە، دەخاتە بەردەستی خوێنەران.

ئەوەی کە ئەم کارە لە کۆکردنەوەکانی دیکەی پەندەکان جیا دەکاتەوە، ئەوەیە کە ئەم پەندانە تەنها ئەو ڕستەگەلە لە خۆ دەگرن کە ناو یان ئاوەڵناوی ئاژەڵێکی تێدا بەکار هێنرابێت.

لە ژمارەی پێشووی چیادا، بەشی یەکەمی ئەم فەرهەنگۆکەمان بڵاو کردەوە. لەم ژمارەشدا درێژە و بەشی دووهەمی ئەم بابەتە کولتووریەتان پێشکەش دەکەین.

 

پیتی ((ب))

بۆ مەلە کردن، بچۆ لای ماسی

بۆیە پێت ئەڵێم کاکە، چۆلەکەم بۆ بگری

بە ئومێدی بزنەقوت، دۆی هاوسێکانیشمان فت

بە بابەبابە سواری مایین بوو

بە پێی یاسا، شێر بە گوێ ئەگرێ

بەتەمای فرۆی مانگازەردە

بە تەنیا گایەک، گێرە ناکرێ

بەدەم سەگ بکەی بازی، خۆت حازر کە بۆ گازی

بە زانین و بە تەگبیر، گای زل ئەخەیتە ژێر نیر

بە سینە شێرە، بە پشت ماکەرە

بە سەگ بەچکەی شێر و گورگ بخنکێنە

بە شێوە پەپوولەیە، بە چز زەردەواڵەیە

بەقەد بەینی مشک و پشیلە، بەینیان شێواوە

بە کاکە کاکە هاتە لام، وەکوو دووپشک پێوەی دام

بە کلکی شێری خەوتوو گەمە مەکە

بە کڵاو، کەروێشک ناگیرێ

بە کەروێشک ئەڵێ ڕاکە، بە تانجی ئەڵێ  بیگرە

بە لاسایی قاز، نابێتە باز

بە لاشە مێشە، بە دەنگ گامێشە

بە وسمە و بە خەنە، ئەچێ بۆ ڕاوە گەنە

بە ڕۆژا گایەک بە گوێزێک بخۆ

بە ڕیشی سپیت باوڕ کەم یا بە کلکی کەڵەشێر

بە هیوای جووجەڵە، مریشک سەر مەبڕە

بە یەک کاسەلێشە، بزن ناکەوێتە بەهار

بە ئەسپی کەوە، لەبەر دڵان سەرمەکەوە

بە تێخی بچووک، گا سەرنابڕیە

بەچکە چۆلەکەیش خوایەکی هەیە

بەچکە گورگ هەر گورگە

بەچکەی مراوی، مەلەوانە

بەرانی تووڕە، خۆتی لێ لادە

بەرانی ڕەش و سپی شەڕیانە

بەرخی کەوتووەتە گەمە

بەرخی نێر بۆ سەربڕین باشە

بەرد زۆر و چۆلەکە زۆر

بەڵا بە لوورەی سەگەوە نایە

بە هۆی دەنگیەوە بولبول، ئەکرێتە قەفەس

بە کۆڵی گای خۆیەوە نییە

بیانووی ژن و مێرد، گارەی مریشکە

بێدەنگ مێش ناچێتە دەمی

بێستان بێ کرمۆڵ نابێ، چەمیش بێ چەقەڵ نابێ

 

پیتی ((پ))

پشت مەکە شاخی گا

پشیلە بردی

پشیلە دەمی نەئەگەیی بە دووگ ئەیوت چەورە

پشیلە گووی بۆ دەرمان ئەشیا، لە حەوت کون ئەیشارییەوە

پشیلە نییە لە ماڵۆ، مشکان خت و پشیانە

پشیلە نەبێ لە ماڵ، مشک ئەبێ بە حەماڵ

پشیلە بە دەس کێشن مشک ناگرێ

پشیلە بە میاو میاو، نەورۆکەی ئەکا بە قاو

پشیلە خاوەنی ماڵی شپرزەیە

پشیلە گوو بۆ خۆی ئەکات، چاو لە خەڵکی زیت ئەکاتەوە

پشیلە لەبەر ڕەزای خوا مشک ناگرێ

پشیلەی مەتبەق، گۆشتنە و چاوزەق

پەپووسڵێمانەی بێتاج، مەلی سادەی بێڕەواج

پەپوو تیایا ئەخوێنێ

پەپوولە گیانفیدای شەمە

پیشەی سەگ، وەڕینە

 

پیتی((ت))

تا چەرمەکە سەگ نەیبردووە

تا قرپۆک دەم نەکاتۆ، مێش ناچێتە دەمی

تا ڕێوی قەواڵەی خۆی خوێندەوە، پێستیان کەند

تا بەڕوو زۆر بێ، سمۆرە برسییەتی

تانجیی تۆ، کەروێشکی من ناگرێ

تانجیی وڵات، بەر ئەدەنە کەروێشکی وڵات

تانجی ڕاو ئەکا، توولەیش خۆی حەساو ئەک

تاوس، لە شارا جوانە

ترێ پێگەیی، چەقەڵیش ئەیخوا

تفەنگ بۆ نیشان، ئەسپ بۆ مەیدان

توولەی لێ بووە بە تانجی

تۆبەی گورگ، مەرگە

تەمەڵیی جووتیارە، گا کاوێژ ئەکا

تازە عومری پیرەپەزێکی ماوە

تەمەنی لەقلەق، چوو بە تەقەتەق

تەڵە بۆ ڕێوی دائەنین، کەروێشکی پێوە ئەبێ

تیرێ لە پەڕی هەڵۆ بێ، ئەگاتەوە بە هەڵۆ

تێر ئەخوا ئەسپی ملخڕ، لە توورەکە و لە ئاخوڕ

 

پیتی ((ج))

جاش هەم لە پێشە و هەم لە پاش

جوانوو، دواکەوتوو و مانوو

جوانوویەک بە شیر گامێش گۆش بکرێ، لە ئاوا ئەخەوێ

جوانیی مەلێ بۆ فڕی، پیری قەلێ بۆ قڕی

جووچک پەنا ئەباتە بنچک

جووتە گورگ، ئەچێتە سەر شێر

جووجەڵەی ژێر سەوەتە، تەنیا بەشی خەفەتە

جووجەڵەی بەهار، پاییز ئەیژمێرن

جڵەوی ئەسپت مەدە بە دەستی کەسەوە

جێگەی شێرە، ڕێوی پێی فێرە

جێگەی مشک کایەنە

جڵەی گاگیر زوو ئەکرێتەوە

 

پیتی ((چ))

چاولێگەری لە قەلەڕەش، ڕووڕەشییە

چاوی باز، بۆ نەچیر تیژە

چۆلەکە بگری باشترە لە داڵ

چۆلەکە بەو جیکەجیکە، دوانیان بنێ یەک تیکە

چۆلەکە چییە تا گۆشتاوی بێ؟!

چۆلەکە پاکە لە داڵ

چۆلەکە لەگەڵ داڵ فڕی، جەرگی خۆی بڕی

چۆلەکە نابێتە باز

چۆلەکەیش کلک هەڵئەتەکێنێ

چەتە و ئەسپی لەڕ؟!

چەقەڵ و ڕێوی بۆرن، دیارە کە مریشک خۆرن

چەقەڵ میراتگری ڕێوییە

چەقەڵی هەر شوێنێ، لە سەگی ئەو شوێنە ئەترسێ

چەقەڵیش ڕاوچی خۆی هەیە

چەم بێ چەقەڵ نابێ

چەن ساڵە شوانە، گورگ ناناسێ

چەن پشیلە بەتەمایەر مشکێکن

چەوریی بزن و گا، نابێتە هین مەڕ

 

پیتی ((ح))

حاجی مرد، وشتر حەساوە

حاشا لەو گێرە، مانگا ئەبێتە سەرپەڕی

حەچە و بەران ئەدۆشێ

حەیفێ هێلانەی شێرە، ئێستە ڕێوی پێی فێرە

 

پیتی((خ))

خاوەن دۆشاوە، مێش دەوری داوە

خوا بۆ هەر مشکێک کونێکی داناوە

خوا هەر ئەو خوایە، بزن سوار گایە

خوا غەزەب گرێ لە مێلوورە، باڵی پێ ئەدا

خواردنی باز، لایەقی جووجەڵە نییە

خوێنی شێر بکرێتە ڕێوی، هەر ترسنۆکە

خۆ نییە بە کۆڵ شێرەوە

خۆ ئەسپەکەی چل مەن ناخوا

خۆ هێستر نەیداوە لە پشتی چاوی

خۆت پارێزە لە سێ شت: بێحەیا، سەگ، پردی ڕووخاو

خەرەنگەزەی بن کلکی گایە

خەلە دەرچوو لە خەرمان، خۆراکی قەل و داڵە

خەو ببوایە بە مایە، کەروێشک ئەبوو بە گایە

خەوی نایە، بیانووی کێچە

خەڵکی سەگ لێی دەوەڕن، ئێمەیش پشیلە

 

ئەم وتارە لە ژمارەی ۱۸ی مانگنامەی چیا چاپ کراوە.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.