فەرەیدوون پەروازە
به‌ر له هاتنی ماده‌کان، کوردستان مه‌کۆی شارستانییه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارێتیی ناوچه‌یی بووه. تێکه‌ڵ بوون و توانه‌وه‌ی میوان و خانه‌خوێ له‌یه‌کتردا، گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی مادی لێکه‌وتۆتەوه. ئه‌ڵبه‌ت وا دیاره که کۆچی ئارییه‌کان له دوو زه‌مه‌ندا ڕووی دابێ و میوان و خانه‌خوێ، خزمایه‌تیی زمانی، فه‌رهه‌نگی، دینی و خوێنیی کۆنیان پێکه‌وه هه‌بووبێت. به هه‌رحاڵ کورد له دوای هاتنی ئارییه‌کان، یه‌که‌مین ده‌سه‌ڵات بوون که ده‌سه‌ڵاتی به سه‌ر بانه‌گای ئێران(فلات ایران) و دووچه‌مانه‌که‌ی دیجله و فوراتدا گرتووه. زمانی کوردی له ئێران‌دا یه‌که‌مین زمان بوو که بوو به زمانی ده‌سه‌ڵات، دیوه‌خان، نووسین، مه‌زهه‌ب و زمانی فه‌رمی؛ ته‌نانه‌ت دواتر فارسه‌کانیش ئه‌و ئه‌زموونگه‌له‌یان له کورده‌کان وه‌رگرت. زمانی کوردی له دوای ماده‌کان گۆڕانکاریی به‌ربڵاوی به خۆوه دیوه. بۆ ڕیزبه‌ندی کردنی قۆناغه‌کانی زمانی کوردی، خوێندنه‌وه و شرۆڤه‌کردنی هه‌موو بڕگه مێژووییه‌کانی کورد و زمانه‌که‌ی پێویستییه‌کی به‌رچاوه. زمانی کوردی له حاڵی حازردا زمانێکی زیندووه و له یه‌کێک له ستراتیژیکترین ناوچه‌کانی جیهاندا شه‌ڕ بۆ شوناس و ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌کات. ئه‌و زمانه خاوه‌ن چه‌ندین زاراوه‌ی جیاوازه؛ که هه‌ر زاراوه‌یه‌ک بۆ خۆی به میلیۆنان که‌س ئاخاوتنی پێده‌کات و ژیانی ڕۆژانه‌ی پێ ده‌خه‌مڵێنێت.
ئه‌و زمانه ده‌کرێ به سه‌ر چه‌ند ده‌وره‌ی زمه‌نیدا دابه‌ش بکه‌ین. ئه‌ڵبه‌ت هه‌رچه‌ن سه‌رچاوه و ده‌قێکی باوەڕپێکراومان له به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ئه‌توانین پێوه‌ری دیکه په‌یدا بکه‌ین. بۆ نموونه فاکتێکی وه‌ک جوغرافیای زمان جێی سه‌رنج و لێ وردبوونه‌وه‌یه. به ده‌یان ناوچه و شار و شارۆچکه هه‌یه که له ڕابردوودا مڵکی کورد بووه و به پێی ڕه‌وتی زه‌مه‌ن گۆڕانکاریی نه‌ته‌وه‌یی به‌سه‌ردا هاتووه و ئێسته نه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی تێدا ئه‌ژی. هه‌ر چه‌ن ئێستا ناکرێ وه‌ک جوغرافیای نه‌ته‌وه‌یی(کورد) حه‌سابیان بۆ بکرێ؛ به‌ڵام به هۆی مانه‌وه‌ی هه‌ندێک ڕه‌گی نه‌ته‌وه‌یی و کوردی له ناو فه‌رهه‌نگ، دابونه‌ریت، پیشه و له هه‌مووی گرنگتر زمانی نه‌ته‌وه‌ی نیشته‌جێدا، ئاوڕدانه‌وه له‌و بابه‌تگه‌له یارمه‌تیمان ئه‌دات بۆ ڕوون بوونه‌وه‌ی زۆر لایه‌نی گومبووی نه‌ته‌وه‌که‌مان. بۆ نموونه هێشتا ناوی ئه‌و شار و شارۆچکانه، چه‌م و که‌ژ و کێو و پێده‌شته‌کان و…هتد هه‌ر کوردین؛ وه‌ک: ئه‌رده‌بێڵ، ئه‌لبورز، هه‌مه‌دان، هورموزگان، زه‌نگان، فه‌ریبورز، ئه‌ڵوه‌ند، گه‌ڕووس، نه‌هاوه‌ند، به‌غداد، سه‌به‌لان، ئه‌شکه‌وت و …هتد. سه‌رده‌می به‌ر له ئیسلام و ته‌نانه‌ت دوای ئیسلامیش، هه‌تا سه‌رهه‌ڵدانی تورکه‌کان، زاراوه‌کانی کوردی له چوار ده‌وره‌وه هه‌ر له پێشڕه‌ویی و گه‌شەکردندا بوون. به پێشڕه‌ویی تورکه‌کان، سنوورێکی زمانی له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و فارس، هه‌ر له باکووری ئێران به درێژاییی زاگرۆس‌دا دروست بووه. بەکورتی، له ماوه‌ی ڕابردوودا زمانی کوردی زۆر ئاڵوگۆڕ و به‌رزونزمی به خۆوه دیوه. له ئاکامی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا چه‌ن زاراوه‌یه‌ک دروست بوون و چه‌ن زاراوه‌یه‌کیش به‌ره‌و لاوازی و فه‌وتان چوون یا فه‌وتاون.
هه‌موو ناوچه‌کانی کوردستان خاوه‌ن میری خۆیان بوون و هه‌ر میرێکیش به زمان و زاراوه‌ی ناوچه‌که‌ی خۆی کاری نووسیاری و کیتابه‌تی کردووه. ئاکام و کۆی ئه‌و پرۆسه مێژووییه‌ی زمانی کوردی، دروست بوونی چه‌ندین زاراوه‌ی کوردییه که به‌و شێوه‌یه دابه‌ش ده‌کرێن. زاراوه‌کان بریتین له کرمانجیی ژووروو، ناوه‌ڕاست و خواروو. هه‌ریه‌ک له‌و زاراوه‌گه‌له بۆ خۆی چه‌ندین زاراوه‌ی دیکه‌ی له ئامێزی خۆیدا په‌روه‌رده کردووه؛ که ده‌توانین جۆرێک جیاوازی له نێوان ئه‌و ورده زاراوانه و زاراوه‌ی دایکدا به‌دی که‌ین. بۆ نموونه ورده زاراوه‌کانی وه‌ک ئه‌رده‌ڵانی، گه‌ڕووس، موکریانی، سلێمانیه‌یی و…هتد له جوغڕافیای کرمانجیی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵکه‌وتووه. یان هه‌ندێک زاراوه‌ی کرمانجیی خواروو وه‌ک: له‌کی، که‌لهوڕی، لوڕی(به‌ختیاری، مومسنی، فه‌یلی،…) له زاراوه دێرین و سه‌ره‌کییه‌کانی کوردستانه، به‌ڵام به هۆکارگه‌لی فه‌رهه‌نگی، سیاسی و مه‌زهه‌بی هۆگرییان به‌لای ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیدا په‌یدا کردووه و بەزۆری له شوناسی دێرینه‌ی خۆیان دوورکه‌وتوونه‌ته‌وه. باسێک که لێره‌دا جێی ئاماژه‌یه ئه‌وه‌یه که لوڕه‌کان له باری زمانه‌وانی، فه‌رهه‌نگی، مێژوویی و…هتده‌وه له سه‌ر کورد ده‌بێ حیسابیان بۆ بکرێ چونکا خزمایه‌تی و هاوخوێنیی زاگرۆسنشینه‌کان یا بازنه‌ی زاگرۆس دێرین و حاشا هه‌ڵنه‌گره و زۆر خاڵی هاوبه‌ش و لێکچوویان هه‌یه که له نێو ئێمه و فارسه‌کانیشدا نییه.
هه‌ر بۆیه لێکۆڵه‌ران ده‌بێ دابه‌شکارییه ئیداری و ئوستانییه‌کان(پارێزگا) له به‌رچاو نه‌گرن به‌ڵکوو فاکته فه‌رهه‌نگی، سیاسی، مێژوویی، زمانه‌وانی، ژینگه‌ناسی، ئابووری،…هتد ده‌توانن ببنه پێوه‌ر.
زمانی کوردی به گشت زاراوه‌کانیه‌وه، زمانێکه که به درێژاییی مێژوو هه‌م ئاخێوه‌رانی زیادی کردووه و هه‌م له باری ده‌ستووری و گشت ڕه‌هه‌ند و جوانیناسییه‌کانی زمانه‌وه گه‌شه‌ی کردووه؛ ئه‌و زمانه هه‌ر له سه‌رتاوه هه‌تا ئێستا لەگه‌ڵ سروشتدا ژیاوه. باری سروشتی و کەشوهه‌وایی کوردستان به جۆرێکه که خه‌ڵک به درێژایی ده‌یان سه‌ده ته‌نیا پیشه‌یان وه‌رزێڕی، ئاژه‌ڵداری، باخداری، ڕستن و چنین و پیشه‌گه‌لی پێوه‌ندیدار به سروشتەوە بووه. خاڵی جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه که له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیی کورددا ژنان وه‌ک پیاوان به‌شداری کاروباره‌کان بوون. ژیانی جافایه‌تی و خوار و ژوورکردنی هۆز و خێڵه‌کان که ئێستاش له بڕێک ناوچه‌دا باوی ماوه، به‌ڵگه و سه‌لمێنه‌ری ئه‌و گفته‌یه؛ بێجگه له‌وه، پیشه‌گه‌لی گۆزه‌گه‌ری، ڕستن و چنین، ده‌رمانگه‌ری و … هتد که کاری خه‌ڵکانی یه‌کجارنشین(دێهات یا شاری) بووه، به زۆری له ئه‌ستۆی ژنان بووه. تێکه‌ڵیی ژیان له گه‌ڵ سروشت له ئاستێک‌دا بووه که کورده‌کان ڕێیان بردووه به خاسیه‌ت و باری ده‌رمانگه‌ریی هه‌موو گژوگیاکانی ناوچه‌که. ئیبنه‌سینا باوکی توب(طب) کاتێ له بوخاراوه به شوێن عیلم و زانست‌دا شار به شار و گوند به گوند ده‌گه‌ڕێ، کاتێ ده‌گاته هه‌مه‌دان هه‌تا مردن له‌وێ ده‌مێنێته‌وه. هۆکاری مانه‌وه‌ی ده ساڵ له ئاخری تەمەنی ئیبنه‌سینا له هه‌مه‌دان ئه‌وه‌یه که ئه‌و شاره له‌و کاته‌دا یه‌کێک له گه‌و‌ره‌ترین نه‌خۆشخانه‌کانی ئێران و ته‌نانه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی تێدا بووه. ئیبنه‌سینا بێجگه له‌وەی که وه‌ک حه‌کیمێک دێته ئه‌وێ، ته‌نانه‌ت به‌شی زۆری ئه‌زموونه‌کانی ژیانی و نووسینه‌کانی هه‌ر له‌وێ ده‌بێ. ئه‌وکاته هه‌مەدان ناوه‌ند و تاقیگایه‌ک بووه بۆ ناسین و دروست کردنی شه‌ربه‌تی هه‌موو گژوگیا ده‌رمانییه‌کان. زۆربه‌ی زۆری گژوگیا ده‌رمانییه‌کان، دانیشتوانی بناری زاگرۆس دابینیان کردووه. نه‌خۆشه‌کان، مشته‌رییه‌کان و زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاوه‌ن و ڕه‌وه‌نی ئیبنه‌سینایان کردووه و ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی هه‌مه‌دان و ده‌وروبه‌ریشی هه‌تا هاتنی تورکه‌کان بۆ ئه‌وێ هه‌ر کورد بوون. ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دۆخی ده‌رمانگه‌ری و گیاده‌رمانیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی کوردستان و ئاستی رۆشنبیریی زانستی پزشکی به‌ڕاستی له کتێبه به ناوبانگه‌که‌ی ئیبنه‌سینا(یاسا له توب)دا به‌دی ئه‌کرێت.(ئێسته‌ش مه‌سه‌له‌ی گیاده‌رمانی له کوردستان هه‌روا به‌رده‌وامه و گژوگیا و به‌روبومی دار و دره‌خت پیشه‌ی برێک له خه‌ڵکه).
یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی مانه‌وه‌ی زمانی کوردی به درێژاییی مێژوو ئه‌وه بووه که ژنان له پێکهاته‌ی زماندا زیاتر له پیاوان خاوه‌ن به‌ش بوون؛ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خه‌سارێکیش له زمان که‌وتبێ له لایەن پیاوانه‌وه بووه. سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌بێ بوترێت که ڕاسته ڕوانگه‌ی پیاوانه به سه‌ر که‌شوهه‌وای کۆمه‌ڵدا زاڵ بووه، به‌ڵام زیاتر ژنان ده‌مڕاس و وته‌بێژ و گه‌شەپێده‌ری زمان بوون.
ته‌وه‌ری دین و ته‌شەنەکردنی بڕێک له‌و دینگه‌له بۆ کوردستان و شوێنه‌واری ڕاسته‌وخۆیان له سه‌ر زمان، باسێکه که نابێ به ئاسانی خۆمانی لێ ده‌رباز که‌ین. کوردستان هه‌ر وه‌ک ئوسکارمان ده‌ڵێ وه‌ک شانه مێرووله دینی تێدا بووه و به‌کورتی وڵاتی دین بووه. سه‌رهه‌ڵدانی ئایینی ئیسلام له چوارده سه‌ده له‌وه پێشه‌وه و ته‌شه‌نەکردنی به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌ت کوردستان، ئاڵوگۆری به‌رچاوی له زمانی کوردی‌دا پێک هێنا. دینێکی تازه به ڕوانگه و جیهانبینییه‌کی نوێوه و له هه‌مووی گرنگتر زمانێکی جیاواز که ته‌نانه‌ت سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی ئاری نییه، ئاخۆ چ شوێنه‌وارێک له سه‌ر زمانه‌کانی دیکه دابنێت. ستراتیژیی دین له سه‌ره‌تادا سڕینه‌وه‌ی دینه پێشووه‌کان و نووسیاری کردنی به‌رنامه و ئایدیای خۆی بووه. یه‌کێک له کێشه‌کانی زمانی کوردی ئه‌وه بووه که ئه‌و زمانه به شێوه‌ی زاره‌کی بووه و که‌متر ئاوڕی له باری نووسیاری داوه‌ته‌وه. له‌و سه‌رده‌مه بەدواوه به‌ره‌به‌ره خه‌تی کووفی له کوردستان و ته‌نانه‌ت ناوچه‌که‌دا بوو به خه‌تی فه‌رمیی دین و دیوه‌خان. هزروانان و قه‌ڵه‌مبەده‌ستانی کورد وه‌ک دیارده‌یه‌کی مودێڕن ڕوویان کرده ڕه‌وتی تازه و زمان و خه‌تی کوردی که‌وته په‌راوێزه‌وه. ئه‌و دیارده‌یه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک له زمانی فارسی‌دا ئه‌بینرێ. قه‌ڵه‌مبەده‌ستانی کورد و فارس، باس و بابه‌ته‌کانیان(جگه شێعر) به عه‌ره‌بی نووسیی و خزمه‌تی به‌رچاویان به زمانی عه‌ره‌بی کرد. خزمه‌تی کوردزمانان به دینی ئیسلام گه‌ییوه به ئاستێک که ئیمام غه‌زاڵی ده‌ڵێت: دین له سه‌ر ده‌ستی شاره‌زوورییه‌کان، ئامێدییه‌کان و سوره‌به‌ردییه‌کان ماوه‌ته‌وه. به بڕوای فێمێنیسته‌کان دینه دواییه‌کان هه‌ر هوموویان نێرینەسالارن و یارمه‌تیده‌رێک بوون بۆ په‌راوێز خستن و بچووک کردنه‌وه‌ی جیهانبینیی ژنانه. گه‌ر به‌و پێیه بێ بەڕه‌گه‌زایه‌تی کردنی زمان وێده‌چی له دوای سه‌رهه‌ڵدانی چوار دینی گه‌وره‌ی جیهان واته: بوودا، زه‌رده‌شت، مه‌سیح و ئیسلام به شێوه‌ی به‌رنامەداڕێژاو گه‌شه‌ی کردبێ. تێکڕای زمانه‌کان له سه‌ره‌تادا زۆر ساکار و ئاسایی بوون؛ به‌ڵام دواتر به‌ره‌به‌ره ئه‌و دیارده‌یه له باری ده‌ستوورییه‌وه له زماندا خۆی ده‌رخست. بۆ نموونه به ڕه‌گه‌زایه‌تی بوونی زمان له زمانگه‌لی ئینگلیزی‌دا’He ,she’ له عه‌ربیدا “هو” و “هی” و له کوردی‌دا(هه‌ورامی) “ئاد”و”ئاده” هه‌ر ئێستاش به‌دی ئه‌کرێت. ته‌نانه‌ت له زمانێکی پێشکه‌وتووتری وه‌ک ئینگلیزی‌دا وشه‌ی ژن”woman” ڕێکۆندێکه له پیاو”man”. واته وشه‌ی ژن له ئینگلیزی‌دا واتای نییه و به ناوی پیاوه‌وه بووه به خاوه‌ن شوناس؛ یان له عه‌رەبیدا وشه‌ی عه‌وره‌ت به مانای ده‌زگای زاوزێیه، واته ئه‌وه‌نده به چاوی شه‌هوانی و سووکه‌وه ڕوانیویانه‌ته ژن که بۆ پێناسه‌ی مرۆڤێک ده‌زگای زاوزێ وه‌کار دێنن(ئه‌گه‌ر له ئافرۆدێتی یۆنانییه‌وه وه‌رنه‌گیرابێ). ئه‌ڵبه‌ت له بڕێک ناو‌چەدا تا ڕاده‌یه‌ک ڕوانگه‌کان سه‌باره‌ت به ژن کراوه‌تر و له‌بارتر بووه.
بێجگه له دینی ئیسلام دینه‌کانی دیکه وه‌ک جووله‌که و مه‌سیح جێپه‌نجه و شوێنه‌واریان له کوردستاندا دیاره. هه‌ریه‌ک له‌و دینگه‌له بێجگه له‌وه‌ی که بڕێک ده‌ستوور و یاسای به زمانی خۆی له ناو زمانی کوردی‌دا په‌ره پێداوه، سه‌باره‌ت به ژنانیش، ڕوانگه و ئه‌ندیشه‌ی خۆیان هێناوه‌ته ئاراوه. له زۆر بواره‌وه بۆمان ئه‌سه‌لمێت که دینی ئیسلام به‌و توندوتۆڵییه‌وه کاتێ ده‌گاته کوردستان کوردیزه ئه‌بێ. هه‌رچه‌ن جه‌ماوه‌رێکی زۆر له کورده‌کان ئیسلام قه‌بووڵ ئه‌که‌ن و باەڕیان پێی هه‌یه، به‌ڵام له بواری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه وه‌ک ژنانی عه‌ره‌ب له ماڵه‌وه نیشته‌جێ ناکرێن و هه‌ڵسوکه‌وتی یه‌کلایه‌نه‌یان له گه‌ڵ ناکرێ. ژنانی کورد وه‌ک پێشتر به‌شداریی کاروباره کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌کانیان کردووه و دینداریش بوون. خاڵێکی جێی سه‌ره‌نج لێره‌دا ئه‌وه‌یه که فه‌لسه‌فه و دینه‌کانی کۆنی زه‌وی به زۆری پیاوان ئاوڕیان لێ داوه‌ته‌وه و ژن که‌متر خۆیان له بابه‌ته دینی و ئەخلاقی و فه‌لسه‌فییه‌کان داوه. دینی ئیسلام وه‌ک دوایین دین به وته‌ی فێمێنیسته‌کان ته‌واو پیاوسالاره، کاتێ ئه‌و دینه به هۆی پیاوانه‌وه به زه‌بری “شمشێر” و “ئامۆژگاری”یه‌وه ده‌گاته ئه‌و ولاته، دیسانه‌وه له لایه‌ن پیاوانه‌وه قه‌بووڵ ئه‌کرێ و ته‌نانه‌ت پیاوانیش ده‌چن به پێشوازییه‌وه. ژنان له ژێر سێبه‌ر و ده‌ستووری پیاواندا دینی ئیسلام قه‌بووڵ ده‌که‌ن. به درێژاییی مێژووی ئیسلام، زانا و قه‌ڵه‌مبەده‌ستی ژن به‌دی ناکرێ که وه‌ک پیاوان سه‌باره‌ت به دین نووسیبێتیان؛ ئه‌ڵبه‌ت له باری مه‌عنه‌ویاته‌وه به ده‌یان ژنی گه‌وره له ئیسلامدا هه‌ڵکه‌وتووه که پله‌ی دینداری و خواپه‌رستییان بگره له پیاوانی سه‌رده‌می خۆیان به‌رزتر بووه. نموونه‌ی ئه‌و ژنانه ڕابیعه‌ی عه‌ده‌وییه و ڕابیعه‌ی شامی و… هتده. سه‌باره‌ت به مه‌زهه‌بی ته‌شه‌یوع و سه‌رهه‌ڵدانی له کوردستاندا، ده‌بێ بگوترێ که ئه‌و مه‌زهه‌به له سه‌ر کارتێکه‌ریی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌تانی زاڵ له کوردستاندا ڕه‌گی داکوتا و گه‌شه‌ی کرد. بێجگه له‌وه‌ی له باری زمانییه‌وه بۆشایی و دوورکه‌وتنه‌وه‌یه‌کی له نێوان کرمانجیی ناوه‌ڕاست و خواروودا دروست کرد، له بوارگه‌لی وه‌ک ته‌نگ و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی کوردی سه‌باره‌ت به ژن، تا ڕاده‌یه‌ک شوێنی له سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردی داناوه. کورده شیعه‌کان هه‌رچه‌ن بەزۆری کۆمه‌ڵگایه‌کی شوانکاره و ناشاری بوون، به‌ڵام به هۆی ئاو‌ڕدانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی ناوه‌ندی، هه‌م وه‌کوو هێز هه‌م وه‌کوو خاک(ژیئۆ مه‌زهه‌بی، به‌رده‌بازێک له نێوان که‌ربه‌لا و قوم و مه‌شهه‌ددا) له خزمه‌ت ناوه‌نددا بوون. شیعه‌گه‌ری له کوردستاندا به زۆری شوێنه‌واری له سه‌ر شارییه‌کان دانا. فه‌رهه‌نگی عاشوورا و هه‌ندێک ده‌ستوورانی وه‌ک سیغه(تا ڕاده‌یه‌کی که‌م) له نێوان کوردانی ئه‌و به‌شه‌دا کاردانه‌وه‌ی هه‌بوو. گوندنشینان و ده‌وارنشینانی شیعه که‌متر بۆیان لواوه ئاوڕ له چه‌مکگه‌لی مه‌زهه‌ب بده‌نه‌وه؛ هه‌ر بۆیه مۆرکی نه‌ته‌وه‌یی بوون هه‌تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌ش له نێوان ئه‌واندا زه‌ق و به‌رجه‌سته‌تره.
بیرۆکه‌ی چه‌پ و سوسیالیستی له کوردستاندا تا ڕاده‌یه‌ک ژنی کێشایه نێو گۆڕه‌پانه ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کان. به هۆی لاوازی و هه‌ژاریی باری هزری و هه‌روه‌ها پرژوبڵاویی بیرۆکه‌ی چه‌پ، ئێمه ناتوانین به‌راوردکاری و هه‌ڵسه‌نگاندنێکی ئه‌وتۆ له نێوان چه‌پی کوردی و نه‌ته‌وه‌کانی دراوسێ بکه‌ین. چه‌پی ئێرانی، شۆڕشێکی به‌ربڵاوی فه‌رهه‌نگی و ڕۆشنبیری رێخست که مێژووی ئێران سه‌رده‌می زێڕینی وای به خۆوه نه‌دیوه. چه‌پی ئێرانی بێجگه له ڕێخستنی جه‌ماوه‌ر و شکاندنی تابۆ کۆمه‌ڵایه‌تی و دینییه‌کان، مه‌زنترین کارێکی گه‌وره که ئه‌نجامیان دا، وه‌رگێڕان و گواستنه‌وه‌ی هزر و فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆژئاوا بوو بۆ سه‌ر زمانی فارسی. ئه‌و زمانه هه‌تا ئه‌و سه‌رده‌مه له نێو بازنه‌یه‌کی کۆنکرێتی و ئێرانگه‌رییه‌کی خه‌ستدا مابوویه‌وه، به‌ڵام ئه‌و شۆڕشه فیکرییه زه‌ینیه‌ت و جیهانبینیی فارسه‌کانی ده‌رحه‌ق به دنیای ده‌ره‌وه گۆڕی و تابۆی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل دنیای نامۆدا شکاند. (ئه‌ڵبه‌ت چه‌پی ئێرانی له زۆر بواره‌وە به تایبه‌ت له بواری کێشه‌ی ژنان و کیشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا، جێگای ڕه‌خنه‌یه). چه‌پی کوردی له هه‌ر چواربه‌شی کوردستاندا له ژێر سێبه‌ر و هێژمۆنیی چه‌په‌کانی ناوه‌نددا ده‌ستیان دایه خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکه‌یه و به زمان و ده‌ستووری ئه‌وان بیرۆکەکە‌یان گواسته‌وه بۆ کوردستان. دیسانه‌وه چه‌پی کوردی له دوای دابڕان و سه‌ربه‌خۆبوونه‌وه له‌گه‌ل ناوه‌ند به جۆرێک هاتنه گۆڕه‌پان که جێگای ڕه‌خنه و تێبینییه. بۆ نموونه چه‌پی کوردی زمانی خۆی نه‌بوو، به‌ڵکوو به زمانه‌کانی فارسی، تورکی و عه‌ره‌بی ئه‌و بیرۆکه‌یەیان ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆیان کرده‌وه. دووهه‌م خاڵی لاواز ئه‌وه بوو که ده‌ستیان دایه چه‌ک و به زمانی توندئاژۆ و ڕادیکاڵ بیرۆکەکە‌یان ده‌سه‌پاند. سێهه‌م: نه له بواری زمانه‌وانی نه له باری گۆڕینی زه‌ینییه‌تی کوردی و به تایبه‌ت کێشه‌ی ژنان، هیچ ئاڵوگۆڕێکی به‌رچاویان پێک نه‌هێنا. ڕاسته به سه‌دان و هه‌زاران ئه‌ندامی ژنیان هه‌بووه و هه‌یه، به‌ڵام که‌متر وه‌کوو بیرۆکه له گۆڕه‌پاندا بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ساڵیانی ساڵ به سه‌دان ژن له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا بوون و ته‌نانه‌ت ئێستاش خه‌ریکی کاری چه‌کداری و شه‌ڕوانین، به‌ڵام نه‌یانتوانی ژنێکی فێمێنیست په‌روه‌رده که‌ن که به ناخی بیرۆکه‌که‌یاندا شۆڕ ببێته‌وه و شرۆڤه‌ی فیکری و ئایدۆلۆژیکی بکا. ئه‌و پێشه‌کییه بۆ ئه‌وه بوو بڵێین که ئه‌گه‌ر بیرۆکه‌ی چه‌پ به زمانی دایکییه‌وه گرێی خواردبا، ئێستا ڕه‌وته‌کان له پێشتره‌وه ئه‌بوون. هه‌ر ئێستاش که تا ڕاده‌یه‌ک ده‌ره‌تان بۆ چالاکی هه‌یه هێشتا کتێب و نووسراوه سه‌ره‌کییه‌کانی مارکسیزم وه‌رنه‌گێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و بۆشاییی کتێبخانەی کوردی به بیری چه‌پ به‌دی ئه‌کرێت.
ئاکام و کۆی ئه‌و باسه دێته سه‌ر ئه‌و پرسیاره که ئایا بۆ ئاندرۆژن کردنی زمانی ده‌بێ پێکهاته‌ی زمان هه‌ڵوه‌شێته‌وه و سه‌ر له نوێ زمانێکی دیکه دابڕێژرێته‌وه یا ئه‌وه‌ی که چاکسازییه‌کی به‌ربڵاو له پێکهاته‌ی زماندا پێک بێت، به جۆرێک که هه‌موو چینوتوێژه‌کان به تایبه‌ت ژنان به‌شی خۆیانی تێدا ببیننه‌وه؟ لایه‌نی سه‌ره‌کیی خه‌سارناسیی زمان دوورکه‌وتنه‌وه و دابڕانی ژنانه له زمانی خۆماڵی؛ کاتێک زمانێک به هه‌زاران ساڵ له لایه‌ن ژنانه‌وه پارێزراوه و چین بۆ چین دووپات بووەته‌وه، له‌و سه‌رده‌مه‌ی مۆدێڕنیته‌دا نامۆ بوون و غه‌ریب که‌وتنی ژنان له زمان نیشانه‌ی ته‌شقی نێرینه ته‌وه‌رییه. سه‌باره‌ت به زمانی کوردی ده‌بێ بگوترێ که ئه‌و زمانه به هۆی دابه‌ش بوون به سه‌ر چه‌ن ده‌وڵه‌تی ناوچه و گۆڕینی خه‌ت و زمان و سه‌پاندنی زمانی لاوه‌کی به سه‌ریاندا و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ده‌زگایه‌کی پشتیوان بۆ زمانی کوردی، شرۆڤه و ته‌ته‌ڵه‌ی ئه‌و باسه‌ی ئه‌سته‌م و دژوار کردووه. باسێکی گشتی که سه‌باره‌ت به هه‌موو زمانه‌کان ئه‌توانێ ببێته پێوه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌بێ زمان دیموکراتیک بکرێت.ڕەچاوکردنی ئه‌و پێوه‌ره یانێ ده‌ره‌تان به هه‌موو ده‌نگه جیاوازه‌کان بۆ ده‌ربڕینی گوتاری خۆیان. له‌و کاته‌دا هه‌موو ده‌نگ و لایه‌نه‌کان ئه‌بووژێنه‌وه و به‌رگری ئه‌کرێ له زاڵ بوونی تاکه وتاریک به سه‌ر کۆمه‌ڵدا. ئه‌گه‌ر زمان دیموکراتیک نه‌کرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به ده‌یان ده‌زگای ڕاهێنان و بارهێنان و چاپه‌مه‌نیی به‌رفراوان له کۆمه‌ڵگادا چالاکی ببێ زمانه‌که‌یان گه‌شه‌ی به‌رچاو ناکات. بەکورتی بێجگه له‌وه‌ی که ده‌بێ زمان هه‌مه‌لایه‌نه و فرەڕه‌هه‌ند بکرێ، ئه‌بێ ئه‌و دابڕان و بۆشاییه‌ی که له نێوان زمان و ژناندا دروست بووه نه‌مێنێ و بیرۆکه‌ی فێمێنیستی وه‌ک بنه‌مایه‌ک سه‌باره‌ت به زمان، له به‌رچاو بگیردرێ و به‌گشتی ژنان له پرۆسه‌ی زماندا وه‌کوو پیاوان به‌شداربن.
ئەم وتارە لە ژمارەی 20ی مانگنامەی چیا چاپ کراوە.
ثبت دیدگاه